لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی سنووری گەرمیان تاووتوێ دەکات.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەڤەرەکە کرد کە لە کاتی دروستبوونی پشێوی و پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان لە سنووری گەرمیان ، بەرپرسانە ڕەفتاریان کرد و هەوڵی پاراستنی موڵکی گشتیی و خەڵکیاندا .
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ، بارودۆخ و کێشە و گرفتەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی تاووتوێ کرد.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەڤەرەکە کرد کە لە کاتی دروستبوونی پشێوی و پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان لە سنووری گەرمیان ، بەرپرسانە ڕەفتاریان کردووە و هەوڵی پاراستنی موڵکی گشتیی و خەڵکیاندا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەدا ، کە بەداخەوە خەڵکێک هەوڵ دەدات داوای ڕەوای هاووڵاتییان بۆ مەرامی سیاسی و شەخسی خۆی بەکاربهێنێت و هانی خەڵک دەدەن بۆ تێکدان وسووتاندنی موڵکی گشتی و پشێوی نانەوە ، ئەم ڕەفتارانەش بە تاوان دادەنرێن و پێویستە ئەنجامدەرانی، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر دۆخی نەخوازراوی تەندروستی و قەیرانی دارایی، کە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئاماژەی بەوەدا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، هەماهەنگیی و هاوکاری هەموولایەکی پێویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.