خوێن له چوار ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى پێك دێت، خرۆكه‌ى سور كه ئۆكسجین له ته‌واوى له‌ش له خۆ ده‌گرێت، خرۆكه‌ى سپى كه پاڵپشتى به‌رگرى له‌ش ده‌كات ،له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌كانى خوێن كه كردارى خوێن مه‌ین پێك ده‌هێنن، له كاتى خوێن به‌ربوون ، به‌شى چواره‌مى كه شله‌ى پلازماى پێده‌ڵێن ، زیاتر له 50% ئه‌ندازه‌ى خوێن پێكده‌هێنن .
كرداره‌كانى پلازما دابه‌شكردنى پرۆتین و ماده خۆراكیهكانه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى هۆرمۆنه‌كان بۆ ته‌واوى له‌ش، زانایان به بایه‌خه‌وه وه‌ك چاره سه‌رى ڤایرۆسى كۆڕۆناى لێ ده‌ڕوانن ، له به‌ر ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى ئه‌و ماده‌یه ته‌نى دژه هه‌وكردنى تێدایه ، به شێوه‌یه‌كى گشتى بڕۆتین، پارێزگارى ده‌كات ده‌توانێت به رووى میكرۆبه هێرشبه‌ره‌كانه‌وه بوه ستێته‌وه و یارهمهتى ده‌ره له سیسته‌مى به‌رگرى و به‌ر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌گرێت.
پلازما چۆن چاره‌سه‌ر كۆڕۆنا ده‌كات؟
پلازما له كه‌سێكى چاكبوهوه ده‌گوازرێته‌وه یۆ كه‌سێكى تووش بوو به ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، سیسته‌مى به‌رگرى له‌شى تووشبوو ، وه یارمه‌تى ده‌ره له ههڵكۆلینى سیسته‌مى به‌رگرى و دروستكردنى ته‌نى دژه ڤایرۆس ، به شێوه‌یه‌كى گشتى ماوه‌ى نه‌خۆشیه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه له‌شى مرۆڤ ده‌ست به دروستكردنى ته‌نه دژه‌كان ناكات له ماوه‌ى نه‌خۆش كه‌وتنى نێوان حه‌فته‌یه‌ك تا سێ حه‌فته ، ده‌توانین بلێین ماوه‌ى نهحۆشیهكه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌ڵگرتنى ڤایرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌و چارهىسهره رێگره له له كاركه‌وتنى سیسته‌مى هه‌ناسه‌دان و ته‌نگه نه‌فه‌سى توند،هه‌ربۆیه زاناكان پێشنیازى ئه‌وه‌یانكرد كه خوێنى رزگاربوان بۆ توشبوانى دیكه به‌كاربێنن وه‌ك چاره‌سه‌رى یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان پێویستى به لێكۆڵینه‌وه‌و تێڕامانى وورد هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.