تێرامان و دیدێک ...
لەسەر ڕۆڵ بینینى (ئالان هادى) ، بۆ کارائـەکتەرە جیاوازەکانی نێو دراماى "بەختە باران".
لەگەڵ ئـەو تێبنی و سەرەنج و تێروانینانەی لام درووست بووە، سەبارەت بە كارى پرۆسسی بەرھەمھێنای دراماى "بەختە باران"، ھەر
لە تێکست و و سیناریۆ و پڕۆسەی كارى دەرھێنان و ھەڵبژاردنی ئـەکتەرو و گرتەیی وێنەی و لۆکەیشن و هتد...
وەلێ ڕۆڵێی مامۆستا "ئالان"، لە بەرجەستەکردنی چەندان کارئـەکتەری جیاواز، لە ڕووى ڕەھەندی جۆراو جۆری نێو تێکستەوە ، تووشی شۆک و سەرسامی كردوم، تووشی شۆک بووم بەوەی، ھەروەک دەبێژن
:-ئـەکتەر، شادەماری شانۆ و دراما و سینەما و ھەموو کایە ئـەدەبی یەکانە و گەر شكستى ھێنا، ئـەوا تێکڕای کارە ھونەری و ئـەدەبی یەکە، بەرەو خوار دەبێتەوە و گەر سەرکەوتوو بێت، ئـەوا بە پێچەوانەوە سەرکەوتن بەدەست دێنێت! چونکە ئـەو ڕۆڵە سەرکەوتووە، ھەروەھا ڕاستگۆییمان لە بەرجەسەتەکردنی بۆ فیگەرە درامی یەکە تێدا بینى، ھەر چەندە، زۆر جاران و بەرامبەر و ئـەکتەرانی نێو تێکستەکە، هاوشانى نەبوون و توانایان لاوازترە، بەڵام ئـەم بە گوڕو و تینەوە ڕۆڵی خۆی دەگێرێت لەگەڵیشدا و ھاوبەرامبەرکانیشتی دەھێنتەوە نێو بازنەی نواندن، ھەر بۆیە مامۆستا" ئالان" شادەماری ئـەم درامایە یە.. سەرسامی كردوم بەوەی چۆن ئـەتوانێت ڕۆڵی بەرجەستەکردنی ئـەو ھەموو کەساییتە ببینت، کە ئـەوە بۆخۆی بڕیاردانێکی قورس و ئـەستمە و ھەر مامۆستا ئـالانە، بەوە ڕازى بێت و تێدا سەرکەوتو بێت... ئـەمە و زۆر شتی تریش، کە ھەر کەسێتی و ڕۆڵی "ئالان" گیان"ە وایکردووە، بینەران و خەڵکی بە گشتی و بە تامەزرۆوە، چاوەروانی بەش و ئـەڵقەو و زنجیرەکانی ئـەم درامایەبین
! من پێم وایە، دەرھێنەر ((د نیاز لەتیف ))لەکۆی پڕۆسیسەکەدا-ھەڵبەتە لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆی-، سەرکەوتوو نەبووبێت ، ئـەوا خۆیی سەلماندووە لە ھەڵبژاردنی ((م:ئالان"))دا چاکی کردووە و بژاردەیەکی جوان درووستى دەستنیشان کردوە، گەر "ئالان" له نێو بەرجەستەکردن و نواندن و ڕۆڵی ئهو کەساییەتیانەدا دوور بخەینەوە، ئـەوا نەک بە ڕەھایی، بگرە( 100%100، )ئـەو درامایە، سەرکەوتوو نەدەبوو .
سوپاس( استادی) دل و گیان، تۆ بوویت واتكرد، من بێ دابڕان-ھەر چەندە من ھەر ٧٩ زنجیرەکەم خوێندۆتەوە-بەردەوام چاوەڕێی ئـەڵقەکانم و بە تامەزرۆی وە لێی دەنۆرم... سوباس ئالانى ئالان، ئالانى نمایشكار و ئـەکتەری سەرکەوتووی ھەنووکە... قوربانی
کاوە توفیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.