Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:37

بەهۆی کەوتنەخوارەوەى بەردێک کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 24 ى 8 ى  2020 ، تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی ( یـ . م . ع ) لە دایک بووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەروەکۆتر) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەوتەی کەسوکارەکەی بەمەبەستی کاری ئاژەڵداری چونەتە بناری قەندیل و لەکاتی گەڕانەوەیان بەردێک هەڵدێراوە و بەر سەری کەوتووە و بەو هۆیەوەشەوە گیانی لەدەستداوە


پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.