سەرۆکی ئەمریکا رایدهگهێنێت بەکارهێنانی پلازمای خوێن رێژەی مردن لە 35٪ کەمدەکاتەوە.
شهوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆشكی سپی لە كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند چارەسەرێكی گرنگمان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و قۆناغەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین باش بەڕێوەدەچن.
وتیشی دەستەی دەرمانی ئەمریکی ژمارەیەکی بەرچاو دەرئەنجامی پشکنین و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو توشبوانە کردوە کە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەیان بۆ بەکارهێنراوە کە پەتەکەیان تێپەڕاندوە و چارەسەرەکەش سەرکەوتو بوە
ئاماژهی بهوهش كرد كه لە قۆناغی داهاتوشدا بڕی 270 ملیۆن دۆلار بۆ مانگی سوری ئەمریکی تەرخاندەکەن بۆ ئەوەی 360 هەزار یەکەی پلازما کۆبکەنەوە و بۆ توشبوان کۆرۆنا بەکاربهێندرێت
ترهمپ وتیشی ئەمە چارەسەرێكی زۆر بەهێزە كە دژەتەنێكی زۆر زۆر بەهێز لە خوێنی ئەو نەخۆشخانەی چارەسەركراون دەگوازێتەوە بۆ ئەوانەی كە شەڕی ڤایرۆسەكە دەكەن.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵد مێتەر، تا ئێستا لە ئەمریکا پێنج ملیۆن و 887 هەزار و138 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، 180 هەزار و 563 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و 160 هەزار و ٩٧٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.