لهراگهیاندراوێكدا مەرج و رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی و خانوە زیادەڕۆکانی سنوری شارەوانی پارێزگای سلێمانى بڵاوکرایهوه
پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت ، بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (5)ی ساڵی (2019)، کە تایبەتە بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زیادەڕەوی کراوەتە سەر و بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مادەی (2) بڕگەی (3)ی بڕیاری سەرەوە، پێویستە زیادەڕەوکار ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە لیژنەکە بکات لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دیوانی پارێزگای سلێمانی:
1- باری شارستانی + رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی.
2- پشتگیری ئاسایش + پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک.
3- فۆڕمی خۆراک.
4- پسوڵەی ئاو و کارەبا.
5- قسام شەرعی ئەگەر زیادەڕەوکار وەفاتی کردبێ.
6- لە یەک خانوو زیاتر داوا نەکات بۆ تەملیک کردن.
7- پێویستە زیادەڕەوکار تەمەنی سەروو (18) ساڵ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.