لە ماوەی مانگی رابردوو لانیکەم 18 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی سێ کەسیان له خوار 18 ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ لە ماوەی مانگی گه‌لاوێژ_ ئابدا، لانیکەم 18 هاووڵاتیی کورد کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی راپۆرتەكه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ لەو ماوەیەدا 10ئافره‌ت و هه‌شت پیاو کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی سێ کەسیان له خوار 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو)
پارێزگای کرماشان: شه‌ش حاڵەت (سێ ئافره‌ت و سێ پیاو)
پارێزگای سنە: حه‌وت حاڵەت (پێنج ئافره‌ت و دوو پیاو)
پارێزگای ئورمیە: چوار حاڵەت (سێ ئافره‌ت و دوو پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: 12 حاڵەت (هه‌شت پیاو و چوار ئافره‌ت)
هەژاری و بێ‌کاری: چوار حاڵەت (یه‌ك ئافره‌ت و سێ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك ئافره‌ت)
نادیار: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو)
جۆری خۆکوشتن
خۆسووتاندن: سێ حاڵەت (سێ ئافره‌ت)
خۆهەڵواسین: 12 حاڵەت (شه‌ش ئافره‌ت و شه‌ش پیاو)
خواردنی حەب: دوو حاڵەت (یه‌ك ئافره‌ت و یه‌ك پیاو)
خۆفرێدان لە بەرزایی: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.