Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:43

نەیزەکێک بەر زەوی دەکەوێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێ لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، نەیزەکێک  بە ئاراستەی زەوییەوە بێت و لەو هەسارەیە نزیك ببێتەوە.
ئاژانسی ( ناسا )ی ئه‌مریكی رایگەیاند: ئەو نەیزەکە کەناوی ( vp12018 )-ه‌ تیرەی  كەی لەلایەن روانگەی بالومار لە ساندیگۆ لە كالیفۆڕنیا تێبینی كرا، دەگاتە 0.002 كیلۆمەتر.

هه‌ر لسه‌ر ئه‌م رووداوه‌ گۆڤاری نیوزویكی ئەمەریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ ، بەپێی زانیارییەكان ئەو نەیزەکه‌یە سێ كاریگەری گریمانكراوی دەبێت، هەلی بەركەوتنیشی بە هەسارەی زەوی 0,41%یە، وەك تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە،بەڵام بەپێی 21 پرۆسەی چاودێریکردن بۆ ماوەی 13 رۆژ، بە دووری دەزانێت بەر زەوی بکەوێت"،ئەگەر بەر زەویش بکەوێت مەترسیدار نابێت.

شایانی باسه‌ لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا  كە 14 نەیزەک بەرەو زەوی بەڕێگەوەن كە تیرەی یەكێكیان 1800 پێیە،نەیزەکەکان لە ھەسارۆکەکان دەچن بەڵام لەوان زۆر بچووکترن نەیزەک تەنێکی تاوێری بچووکە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە ،لەوەدەچێت ھەموو نەیزەکەکان پارچەیەک بن لە ھەسارۆکەکان .
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.