ئەمرۆ دووشەممە 24 ى 8 ى 2020 ، لە شاری سلێمانی هەڵمەتیكی نیشتمانی بۆڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد و هەڵمەتەكەش ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دهبێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردهوه ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، بەهاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوونی نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێكی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.
راشیدهگهیهنن ، لەگەڵ دابەش كردنی دەمامكدا ڕێنمایی پێویست وزانیاری تەندروستی بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەدرێت و داوا لەهاوڵاتیان دەكرێت لەپێناوژیانپارێزی گشتیدا پابەندی ڕێنماییەتەندروستیەكان بن ودەمامك ودەست كێش لەشوێنەگشتی وقەرەباڵغیەكاندا بەكاربهێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.