لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان ئهمرۆ دووشهممه 24 ى 8 ى 2020 بڵاوی كردهوه كه وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە کە تایبەتن بە چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستاندا:
*هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.
* لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.
* گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.