وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان مەرجەكانی وەرگرتنی قوتابیان لە پەیمانگای ئەزھەری سەر بەوەزارەت ڕادەگەێنێت
لەنوسراوێكدا كەوێنەیەك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، پەیمانگای ئەزهەری سەربە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان وەرگرتنی قوتابیانی لە پەیمانگاكەدا ڕاگەیاند
په‌یمانگاكه رایدهگهێنێت ئەوكەسانەی ئارەزوومەندان لەم پەیمانگایەدا درێژە بەخویندن بدەن پێویستە چەند مەرجێكیان تێدا بێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی په‌یمانگادا مەرجەكانی وه‌رگیران بریتین لەوەی كە پێویستە ئارەزومەندان تەمەنیان لە 12ساڵ كەمتر نەبێت و لە15ساڵیش زیاتر نەبێت و دەرچووی شەشەمی بنەرتی بێت و تێكرای نمرەكانی لە70% كەمتر نەبێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دەرچوانی پەیمانگای ئەزهەر لە هەرشوێنێك بن دەتوانن درێژە بە خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بدەن بەبێ بەرامبەر لەسەر زانكۆی ئەزهەر.
ده‌قی نووسراوه‌كه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.