25ـی8ـی2020 ساڵیادی هونەرمەندی شانۆکارو میوزیکژەنی ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبێت موستەفا رەئوف ـ ە ، پەنجا ساڵ خزمەتکردنی مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی بەبێ دابڕان لەگەڵ هونەرمەندانی هەولێر ، وەک ئەکتەریش ڕۆڵی خۆی هەبووە لەمێژووی شانۆی هەولێر .
شانۆكار و میوزیكژه‌ن موسته‌فا رەئوف له ساڵى 1942 له هه‌ولیرى ئازیز له دایكبووه ، ده‌رچووى په‌یمانگاى مامۆستایان به‌شى وه‌رزش ،له سالى 1958 ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه له تیپى ده‌رسیم به‌سه‌ر په‌رشتى مامۆستا جەمال هیدایه‌ت ، له‌گه‌ل ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه كارى كردووه وەک میوزیکژەن ( تاهیر تۆفیق ، رسول گه‌ردى ، یه‌حیا مه‌رجان ، باكورى ، شه‌مال سائیب ، فواد ئه‌حمه‌د ، مشكۆ ، عاره‌ب عوسمان ، محمد عارف جه‌زراوى ، محمد جه‌زا ، جه‌وده‌ت شاكر ، وە یه‌كه‌م ژه‌نیارى ئامێرى قانوون بووه له هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌م تیپانه كارى هونەری کردووە :
1- تیپى ده‌رسیم
2- تیپی یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان
3- تیپى چالاكى قوتابخانه‌كان
4- تیپى هونه‌رى هه‌ولێر
5- تیپى كۆمه‌ڵه و هونه‌رو وێژه‌ى كوردى
6- تیپى مۆسیقاى شۆرش موستەفا رەئوف
7- تیپى هونه‌ره میللیه‌كان
8- تیپى مۆسیقاى هه‌ولێر
9- له ئاهه‌نگه‌كانى ئه‌ڵمانیاو روسیا‌و نه‌مسا به‌شداربووه
10- به هه‌لبژاردن بۆته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى یه‌كه‌مین سه‌ندیكاى كوردستان
11- به‌رپرسیى تیپى هونه‌ره میللیه‌كان بووه
12- به‌شدارى كارى شانۆیى كردووه
13- له دراماى چلپاو به‌شداربووه
خاوه‌ن ئه‌زموون و میژوویه‌كى جوانه چ وەک شانۆکار یان میوزیكژەن كه‌سایه‌تیه‌كى به ناو بانگ و دیارى هه‌ولێرى ئازیز بووه خاوه‌ن خزمه‌تى 50 ساڵه به بێ دابڕان ، ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش بووه ، وەلە ڕێکكه‌وتى 25ـى 8ـى 2014 چووه به ردلۆڤانى خودا و مالئاوایى له دۆست و ئازیزانى كرد .
له یادی 6 ساڵه‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (موستەفا رەئوف) دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.