Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:33

پۆلیسی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامانه‌ی نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلان چۆڵکرد که‌ قه‌ره‌باڵغیان دروستکردبوو

کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامانه‌ی نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلیان چۆڵكرد كه‌ قه‌ره‌باڵغیان دروستكردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، شەقامەكانیان بەو كەسانە چۆڵ كرد، كە لەسەر شەقام قەرەباڵغییان دروست كردبوو و لەوێ كڕین و فرۆشتنیان بە ئۆتۆمبێلەوە دەكرد و بەو هۆیەوە جەنجاڵیی هاتوچۆ دروست ببوو، بۆیە سەرشەقامەكانیان پێ چۆڵ كرا .

جەختیش كرایەوە كە پێویستە مامەڵەكردن بە ئۆتۆمبێل، لەناو پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بێت نەك لەسەر شەقامەكان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.