Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:04

هاووڵاتیه‌کی ته‌مه‌ن 78 ساڵان له‌ زێی گه‌وره‌ خنکا

کوردستان TV
#7
100%


قادر حمە شێخە كە دانیشتووی شاری هەولێر، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌ كاتی مه‌له‌وانی له‌ زێی گه‌وره‌ خنكا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند:  كاتژمێر 5 و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی قادر حه‌مه‌ شێخه‌ دانیشتوی شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ره‌كی كوڕانی عه‌نكاوه‌ نیشته‌جێیه‌، به‌مه‌به‌ستی خۆفێنكردنه‌وه‌ ڕوو له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات كردووه‌، به‌ هۆی نه‌شاره‌زایی له‌ شوێنی مه‌له‌وانی له‌ زێی گه‌وره‌ خنكاوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ تیمی ژێرئاوی خه‌بات بە كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كه‌ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ژێرئاوی خه‌بات له‌ به‌رگری شارستانی ئه‌م سنووره‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لەدوای چەند کاتژمێرێک تەرمی ئەو هاووڵاتییە دۆزرایەوە، دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی لە هەولێر کرا.
 
جێگای باسە ساڵانە هاووڵاتیان بەمەبەستی مه‌له‌وانی دەچنە سەر زێی گەورە، به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له‌ شوێنی مه‌له‌وانی تاوه‌كو ئێستا به‌ ده‌یان كه‌س خنكاون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.