Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:56

هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی تەماتە بۆ ناو هه‌رێم  قەدەغە ده‌كات.

وەزارەتی كشتوكاڵ سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، هاتووه‌ بەپێى ئەو نوسراوەى كه‌ ئەمڕۆ 24-8-2020 بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ-ی كردووە، تیایدا هاتووە بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبوومی تەماتە لە دەرەوەی وڵات لە رێكەوتنی 27-8-2020 بۆ كاتێكی نادیار.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.