ڤیان صەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لە میانەی بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامەكانی سەردانەكەی كازمی و شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا رایگەیاند
ئەو سەردانە گەورەیەی كازمی و شاندی عێراق و هەرێم بۆ ئەمەریكا تەنها سەردانێك نەبووە كە لایەنی ئەمنی و سەربازی بگرێتەوە ، بەڵكو ئەو سەردانە رێككەوتنی زۆر گەورەی لێكەوتۆتەوە لەوانە لە لایەنی ئابووری و پەروەردەو وزە و هەروەها لایەنی سیاسی ، بەڵام گومان لەوە دانییە هەندێ لایەنی شیعە و میلیشیاكانی شیعەی نارەحەت كردووە.
ئەمەریكا ئامادەیی نیشانداوە كە هاوكار بێت لە گەڵ عێراق لە رووی چاكسازی دارایی و ئابووری لە رێگەی كۆمپانیا گەورەكانی ئەو وڵاتە ، پێشكەوتنێكی گەورەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا نیشان دەدات .هەروەها لایەنی تەندروستی و ژینگە لایەنی دیكە بووە كە باسی لێوە كراوە لەو سەردانەدا .
هەروەها ئەمەریكا خۆشحاڵ بووە بەرامبەر بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر رووبەرووبوونەوەی تیرۆر جەنگی دژ بە داعش ،مەسجی داوەتە هەرودوولا كە بەردەوام بن لە دانوستانەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتی .
بەشداربوونی شاندی هەرێم لەو سەردانەیدا بۆ ئەمەریكا هێزێك دەبەخشێتە هەرێم ،چونكە سەقامگیری لە هەرێم رەنگدانەوەی ئەرێنی دەكاتە سەر تەواوی عێراق .
سەبارەت بە پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە بەڕێزیان ئاماژەی دا ، كە ئەو پرسە پەیوەستە بە ژینگەی عێراق لە رووی ئەمنی و لۆجستی و تەندروستییە . بابەتی كۆمسیۆن خۆیەتی ، كە چەندین گرفتی هەیە .
هەروەها بودجەی تایبەت بۆ ئەو پرسە ئەوانە هەمووی بەربەستن لە بەردەم ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.