Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:46

مەسرور بارزانی: به‌داخه‌وه‌ بابه‌تی کۆرۆنا به‌ سیاسی کرا

به‌ڤیدیۆ ده‌قی دیمانه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ میدیای كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كوردستان بۆ میدیاكاران و رای گشتی روونكرده‌وه‌.

لە یەکەمین دیداری رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان و دوایین پێشهاتەکان دوا.

​​

دەقی چاوپێکەوتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ میدیای هەرێمی کوردستان :

مەسرور بارزانی :

 

  • چاكسازی پرۆسهیهكی بهردهوامه
  • وێڕای كهمبوونی داهاتی ههرێم، توانیومانه‌ 21 كاتژمێر كارهبا دابین بكهین
  • ئهوهی لهسهر حكومهت بووهبۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا كردوویهتی. ئهوهی ئێستا ماوهبهجیددی بهرپرسیارێتی هاووڵاتیانه، كهپێویستهخۆیان بهبهرپرس بزانن بهرامبهر بهپاراستنی ژیانی خۆیان و كهسوكار و هاووڵاتییان بهگشتی.
  • لهكاتی قهیران گلهیی و گازاندهزۆر دهبێت. لهكاتی سهركهوتنیش شهریك زۆر دهبێت
  • خهڵك مافی خۆیهتی خۆپیشاندانێكی ئارام و شارستانیانهبكات و داوای مافی خۆی بكات. بهڵام  وێرانكاری و سووتاندن تاوانە .
  • من پهیوهندییهكی زۆر باش و پتهوم لهگهڵ كاك قوباد ههیه‌.
  • كێشهی ئێمهلهگهڵ عێراق تهنیا مووچهنییه‌.

 

 

لە یەکەمین دیداری رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی هەرێمی کوردستان ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان و دوایین پێشهاتەکان دەدوێت.

لەو دیدارە هاوبەشەدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان دەداتەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست دەربارەی پرۆسەی چاکسازی، مووچەی فەرمانبەران، ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دۆخی تەندروستی هەرێم و ڕێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

 

 

 

چۆڵی ئهسعهد( میدیای گۆڕان) :

پرسیاری یهكهممان سهبارهت بهچاكسازییه، بهڕێزتان دهزانن، چ لهپێش پرۆسهی ههڵبژاردنهكانی دوایین ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، ههموو لایهنهكان، بهتایبهتی ئهوانهی پێكهێنهری كابینهی حكومهتن، ههموویان لهسهر ئاستی هێزهكان، بهڵێنی چاكسازییان بهخهڵكی كوردستان داوه، سهبارهت بهچاكسازیش بهشداریان لهكابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا كردووه‌. رێككهوتنی نێوان پارتی و یهكێتی، پارتی و گۆڕان لهسهر ئهوهبوو، ههموویان پێداگریان لهسهر چاكسازی دهكردهوه‌. بهڕێزیشتان جهختتان كردهوه، چاكسازی كاری لهپێشینهی ئێوهدهبێت، ئێستا خهڵك بۆی ههیهلهدوای ساڵێك بپرسێت، كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان سهبارهت بهچاكسازی چی کردووە؟

 

مهسرور بارزانی:

وهك جهنابت باست كرد، ئێمهلهسهرهتای دهستبهكاربوونی ئهم كابینهیه، كارنامهی هاوبهشی لایهنهبهشداربووهكانی حكومهتمان پێشكهش بهپهرلهمان كرد، كهجهخت لهسهر چاكسازی دهكاتهوه‌. چاكسازی پرۆسهیهكی بهردهوامه‌. شتێك نییهبوترێت لهماوهیهكی كورتدا دێتهدی، یان كۆتایی پێ دێت. پرۆسهیهكی بهردهوامه‌. ئێمهلهسهرهتای كابینهكهلە زۆر ڕووەوە دهستمانكرد بهچاكسازی. چاكسازی تهنیا رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی نییه‌. چاكسازی و پرسی ریفۆرم، شهفافیهت، چۆنییهتی خزمهتکردنی هاووڵاتی و نوێبوونهوهو درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری باشتر لهههموو روویهكهوه‌.

ئێمهلهسهرهتای دهستپێكردنی كابینهكهشتی زۆر باشمان دهستپێكرد. بۆ نموونه، لهرووی نههێشتنی گهندهڵی و رووتین تا ئاستێكی زۆر بنبڕكرا، رێگهلهوهرگرتنی بهرتیل و رهشوهگیرا، كاتی دهوامی فهرمانبهران بۆ خزمهتی زیاتری هاووڵاتیان زیاتر كرا. ئهمهههمووی جێی دهستخۆشی و پێزانینی زۆربهی هاووڵاتیان بوو. دوای ئهوهئێمهتووشی قهیران و پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووین، كهدهستكردی حكومهت نهبوو. ئهمهتا ئاستێك وایكرد، پرۆسهكهتا ئاستێك سستی تێبكهوێت، یان هێواشتر بهڕێوهبچێت. ئهمهخۆی كاردانهوهی ههبوو لهسهر كۆی سیستمی ئابووری جیهانی، بێگومان كوردستانیشی گرتهوه، بههای نهوت دابهزی و داهاتی ناوخۆ كهمبووهوه‌. بهشێوهیهكی گشتی داهاتی ههرێمی كوردستان گهیشتهنزمترین ئاستی خۆی لهمێژووی كابینهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا. سهرهڕای ئهوهش ئێمهنهوهستاین. بهردهوام بووین لهچاكسازییهكان. بۆ نموونه‌: ئهگهر سهیری خزمهتگوزاری و گهیاندنی خزمهت بۆ هاووڵاتیان بكهین، لهزۆر شوێن خزمهتگوزارییهكان گواسترانهوهبۆ قهزاكان و ههندێك پارێزگای دیكه‌. لهروویهكی دیكهوه، رێكخستنی باجهكان بوو، لهم كابینهیهڕێژهی باج دوو ئهوهندهی ئهوهی ههبوو زیاتر بوو. بهڵام بههۆی قهیرانهكهوه، تۆزێك خاوی تێكهوت، داهات خۆیان كهمیانكرد ئهگینا بهشێوهیهكی ڕێژهیی ئهگهر سهیری بكهین، لێخۆشبوونی باج لهكۆمپانیا گهورهكان رێكخرانهوه‌. پرسی خهرجی حكومهت رێكخرایهوه‌. پێویستهئهو شتانەی وهزارهتهكان بیكڕن، دهبێت بزانن چۆن دهیكڕن و بهچهند دهیكڕن و بهكهڵكی چی دێت، ئهم شتانهبهشێوهیهكی دیجیتاڵی رێكخرانهوهو ئێستا لهبواری جێبهجێكردنه‌.

لهڕووی ههمهجۆركردنی سهرچاوهی داهاتهكان، ههوڵی زۆر دراوه، چونكهتا ئێستا لهههرێمی كوردستان پشت بهسهرچاوهی نهوتی بهستراوه، ئێمهههوڵمانداوهداهاتهكانی دیكهی ناوخۆیی زیاد بكهین، بهههمهجۆر كردنی ئابووری و بازرگانی، وهك كشتوكاڵ، پیشهسازی، گهشتوگوزار، بهڵام بهداخهوهدیسان دهیڵێم، ئهم قهیرانانهی تووشی ههرێمی كوردستان بوون زۆر لهم بابهتانهی خاوكردهوه، ئێمهنهمانتوانیوهوهك پێویست بیكهین، نهك لهبهر ئهوهی نیازی جێبهجێكردنی ئهو پڕۆژانهمان نهبووه، بهڵكو رهوشهكهوایلێهات و قهیرانێكی گهورهتووشی ئهم ههرێمهبووهتهوه‌. سهرهڕای ئهمه، ئێمهههر بهردهوام بووین، بۆ نموونه‌: بهئهلیكترۆنیكردنی كاروباری خزمهتگوزاری لهحكومهت،  فەیسی دووهمی بایۆمهتری، كهتا ئێستا ملیۆنێك و دوو سهد ههزار كهس ناوونووس كراون، ئهمهههمووی خزمهتگوزارییهكان بۆ هاووڵاتیان ئاسانتر دهكات. لهرووی كۆنترۆڵكردنی خاڵهسنوورییهكان، چ لهفڕۆكهخانهكان بێت، یان خاڵهسنوورییهكانی دیكهبێت، ههوڵێكی زۆر دراوهئهمانهبهدیجیتاڵی بكرێت و ههرچی هاوردهكردنی كهرەستهی دهرهكییه، لهڕووی جۆرییهوە كۆنترۆڵ بكرێت. لهلایهكی دیكهوهبۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران و بهرههمهێنهرانی ناوخۆ، زۆر لهو بهرههمانهی لهناوخۆ بهرههم دێت، رێگهنهدراوهلهدهرهوههاوردهبكرێن، یاخود باجیان بهسهردا سهپێنراوه، بۆ ئهوهی یارمهتیدهری بهرههمی ناوخۆیی جووتیاران بێت. جگهلهمهش، ئێمهههوڵمانداوه، لهگهڵ وڵاتانی ناوچهكهش قسهمان كردووه، نهك تهنیا ئێمهبتوانین بهرههمهناوخۆییهكان بهشی پێداویستی ناوخۆ بكات، بهڵكو بتوانین ئهگهر زیاتر بێت، ههناردهی دهرهوهی بكهین.

لهرووی پیشهسازییهوه، كاری زۆر باشمان كردووه، لهدرووستكردنی ههندێك زۆنی پیشهسازی خۆراكی، لهدهۆك دهستپێكراوهو لهههڵهبجهش بهم زووانهدرووست دهكرێت. لهبواری وزهدا بهتایبهتی لهبواری كارهبادا، ئێمهوێڕای كهمبوونی داهاتی ههرێم، توانیومانه‌ 21 كاتژمێر كارهبا دابین بكهین، ئهمهش بهههندێك گۆڕانكاری كهلهوهزارهتی كارهبا كراوه‌. ههوڵمانداوهپشت بهغاز ببهستین، كهههم ههرزانهو ههمیش پاكتره‌. لهههمانكاتیشدا ههندێك ناوهندی بهرههمهێنانی كارهبا، كهئێستا خهریكهدرووست دهكرێت و كۆنفرانسیان بهڕێوهبردووه، بۆ درووستكردنی بهنداوی ئاو، یان سوود وهرگرتنهلهوزهی خۆر، ههمووی وایانكردووه، بهرههمی كارهبا بهم بێ داهاتییهزیاتر بێت، ههوڵیش دهدهین ئهو بهشهی، كهماوهلهماوهیهكی زوودا جێبهجێیان بكهین.

بهنداوی زۆر لهپڕۆژهدان. بۆ نموونهئهو بهنداوانهی تا ئێستا درووستكراوون، 13 بهنداوی بچووك و مامناوهندی ههن، 3 سایلۆی گهورهبۆ وهرگرتنی بهرههمی جووتیاران درووستكراوون. لهوانهیهههموو شتم لهبیر نهبێت، بهڵام ئهمهبهشێكهلهههموو ئهو شتانهیكراوون. ههموو ئهمانهش چاكسازین. چاكسازی تهنیا رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی نییه‌. فراوانكردنی خزمهتگوزارییهبۆ هاووڵاتیان، نههێشتنی رۆتین و چاوهڕوانی هاووڵاتیانه، بهردهوامیش دهبین. ئێمهدهزانین رێگهیهكی زۆرمان لهپێشه، بهڵام تهمهنی كابینهكهمان، لهیاددتان نهچێت، تهنیا 13 مانگه‌.

 

هاوڕێ تۆفیق ( كوردسات نیوز) :

بهڕاستی گرنگ بوو، لهنزیكهوهبهڕێزت ببینین، بۆ ئهوهی ڕاو سهرنجی بهڕێزت لهسهر زۆر بابهتی گرنگ كهئێستا ههرێمی كوردستان و ناوچهكهپێیدا تێدهپهڕێت ببیستین. لهسهرووی ههموو ئهم بابهتانهی كهههموو لایهك، لایهنهسیاسییهكان و خهڵكی كوردستان كۆدهنگن لهسهری، قهوارهی ههرێمی كوردستانهلهناوچهكه‌. ههرێمی كوردستان بهخوێن هاتووهتهبهرههم و ئهمهڕهنجی ههموو لایهنهسیاسییهكانی تێدابووه، ئهم قهوارهیهلهماوهی رابردوو كۆمهڵێك مهترسی هاتهسهر، زۆرێك لهسهركردهو لایهنهسیاسییهكان لهههرێمی كوردستان باسیان لهمهترسی دهكرد لهسهر قهوارهی ههرێمی كوردستان، بهگشتی خهڵكی ههرێمی كوردستان زۆر جار باوهڕی بهوهنهبوو، كهمهترسی ههیهلهسهر قهوارهكه، بهڵام ئهوهی سیاسییهكان و ئێوهدركتان پێدهكرد، زیاتر بوو، لهوهی خهڵكی ههرێمی كوردستان دركی پێدهكرد.. مهترسییهكان لهسهر قهوارهی ههرێمی كوردستان رهوینهتهوه، یان ههر بهردهوامه، ئهو مهترسیانهچین كهلهئایندهدا ڕووبهڕووی قهوارهی ههرێمی كوردستان دهبێتهوه؟ بهغدایه، ناوچهكهیه، یاخود وڵاتانی ههرێمییه؟ ئێوهلهگهڵ لایهنهسیاسییهكان بهگشتی دهتوانن چی بكهن بۆ ئهو پرسه، پلانتان چییه؟

مهسرور بارزانی: ئێمهلهناوچهیهكدا دهژین، كهپڕهلهكێشه‌. تهنیا مهسهلهقهوارهی ههرێمی كوردستان نییه، كهرووبهڕووی كۆمهڵێك قهیران بووهتهوهلهناوچهكهدا. ئهوهی راستیی بێت من هاوڕا نیم، لهوهی مهترسی لهسهر تێكچوونی قهوارهی ههرێمی كوردستان ههبووبێت. چونكهپێموایهكوردستان خاوهنی نهتهوهیهكی بهئیرادهو بههێزهكهتوانیویهتی ڕووبهڕووی زۆر لهو كێشانهی پێشووتریش ببێتهوه، كهههوڵی نههێشتنی كیان و نهتهوهو خهڵكی كوردستانیان داوه‌. ئێستاش پێموایهگهورهترین كێشه، كێشهی دووبهرهكی و ناتهبایی ڕیزهكانی خودی ناو كوردستانه‌. ئهگهر كورد بتوانن خۆیان یهكبن و ههموو خهڵكی كوردستان بهحزبهسیاسییهكان و بهبیروبۆچوونهجیاوازهكانیانهوه، كهدهتوانن بۆ باشتركردنی خزمهتگوزاری، یان خزمهتی خهڵكی خۆیان دهتوانن بۆچوونی جیاوازیان ههبێت. بهڵام لهسهر پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان یهكههڵوێست بن، پێم وایههیچ هێزێك ناتوانێت ئهم قهوارهیهتێكبدات.

هاوڕێ تۆفیق: ئهو یهكدهنگییهدهبینی؟

مهسرور بارزانی: لهزۆر لایهنی سیاسییهوهدهیبینم، بهڵام بهداخهوه، لهوانهیهههندێك كهس ئهم قهناعهتهیان نهبێت. پێویستهخهڵكی كوردستان خۆیان دادوهر بن، لهسهر ئهوهی كێ لهخهمی خهڵكی كوردستان و پاراستنی ئهم قهوارهیه، كێ ـش دهیهوێت نانی پێ بخوات. لهبهر ئهوهمن پێموایهمهسهلهی یهكڕیزی و تهبایی هێزهسیاسییهكان، زامنی پاراستنی ئهم قهوارهیه‌. وابزانم ئێستا ههوڵێكی جددی ههیه، نزیكبوونهوهیهكی باشیش لهنێوان لایهنهسهرهكییهكان ههیه‌. بهڵام لهههمانكاتیشدا بیرمان نهچێت، كاتی خۆی، خهڵكی دیكهههبووهدژی ئهم قهوارهیهكاریان كردووه، لهدهرهوهمرۆڤ خهمی پێ ناخوات، بهڵام لهناوخۆ خهڵكێك ههبێت بهناوی نوێنهری كوردستان و خهڵكی كوردستان، داوای تێكدانی ئهم قهوارهیهبكهن، ئهمهجێی داخه‌. پێویستهخهڵك ئهمهیان لهبهرچاو بێت و لهبیریان نهچێت. پێموایهئێمهلهبهرهی خهڵكین. ورهمان بهرزه، پشت بهخواو و پشت بهئیرادهی خهڵكی كوردستان. من ئهو مهترسییهبهم جۆرهنابینم، دهزانم تووشی قهیران بووین، بهڵام بهیهكهوهدهتوانین ئهم قهیرانانهتێپهڕێنین، ئومێدم وایهكاتێكی باشتر چاوهڕێی خهڵكی كوردستان دهكات.

كوڤان عیزهت( كوردستان24) :

ههڵسهنگاندن و مامهڵهی دامهزراوهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهههمبهر پرسی كۆرۆنا چۆنە و وهڵامی هاووڵاتیان بۆ رێنماییهكانی تهندرووستی چۆن دهبینی؟ لهلایهكی دیكهوه، لهسهرهتای بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا لهههرێمی كوردستان دوو فاقییهك ههبوو، ئهو كاتهی بڵاوبوویهوهدهیانوت، كۆرۆنا راست نییه، ئهو كات خهڵك تووش دهبوو، تهنیا نیشانهبوو، لهدوای جهژنی رهمهزانهوهخهڵكی زیاتر تووشی كۆرۆنا بوو،ڕێژهی مردن لهههرێمی كوردستان زیاتر بوو، ئهو كات ئهو كهسانهی دهیانووت كۆرۆنا نییه، ئهمجارهدهیانوت حكومهتی ههرێمی كوردستان ناتوانێت مامهڵهلهگهڵ ئهم پرسانهبكات؟ ئێوهوهك حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ پاراستنی تهندرووستی هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان، سڵ لهو جۆرهكهسانهو لهو قسانهدهكهنهوه؟

مهسرور بارزانی: جهنابت خۆت وهڵامی بهشێك لهپرسیارهكهت دایهوه‌. ههرێمی كوردستان لهسهرهتای بڵاوبوونهوهی پهتای كۆرۆنا، ههڵمهتێكی باشی دهستپێكرد، ڕێكاری زۆر باشی گرتهبهر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان. بههیوای ئهوهبووین، زوو دهرمانێك بدۆزرێتهوه، ئهم پهتایهكۆتایی پێ بێت، بهڵام ماوهكهی درێژ بووهوه، وهك جهنابت باستكرد، تا جهژنی رهمهزان، لهههموو ههرێمی كوردستان، كهمتر له‌ 400 حاڵهتی تووشبوو تۆمار كرا، تهنیا 5 كهس گیانیان لهدهستدابوو، كهنهخۆشی دیكهیان ههبوو. دوای ئهمهخهڵك لێڕاهات، بهداخهوهبابهتهكهبهسیاسییكرا، ههندێك لایهن چونكهدژی سهركهوتنی حكومهت بوون، لهبری دهستخۆشی، كهوتنهڕهخنهگرتن لهئهدای حكومهت، گوایهئهم جۆرهرێكارانهتهنیا بۆ پاراستنی خۆیانهو بۆ داپۆشینی قهیرانی ئابوورییهكهتووشی ناوچهكهبووه، دهیانهوێت خۆیانی لێ قورتار بكهن، بهڕیكۆردیش ههیه، ئێوهراگهیاندنكارن و خۆتان دهزانن، كێ چۆن قسهی كردووه‌. كێشهكهلێرهدایه، یاریكردن بهژیانی خهڵك بۆ ئامانجێکی سیاسی، جێی داخه‌. ههر كهسێك بێت، لهئهخلاقی سیاسییدا تۆ ناتوانین بێیت بۆ ئهوهی تهعبیر لهبۆچوونی خۆت بكهیت و ڕهخنهبگریت، یاری بهژیانی خهڵك بكهیت. رێككارهكان زۆر باش بوون، ڕاستهتوند بوون، ئهم رێكارانهپێش ههموو لایهك زیانیان لهحكومهت دا. چونكهحكومهت ئامادهبوو تهنیا لهپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان داهاتی خۆی كهمبكاتهوه‌. بهداخهوهئهمهبهجۆرێكی دیكهتهفسیر كرا و بهسیاسی كرا، خهڵكیشیان خستهگومانهوه، گوایهئهم ڤایرۆسهوانییه، مهترسی نییه، كهچی دوای تێكهڵبوون و جێبهجێ نهكردنی رێنماییهكان، بینیمان بهچ شێوهیهك بڵاوبوویهوه، بهداخهوهلهههموو كوردستان بووههۆی تووشبوونی خهڵكێكی زۆر و خهڵكێكی زۆریش گیانیان لهدهستدا. لێرهشهوهسهرهخۆشی لهكهسوكار و بنهماڵهی كۆچكردووهكان دهكهم و هیوای چاكبوونهوهش بۆ ئهو كهسانهدهخوازم كهتووشی ئهو پهتایهبوون.

حكومهت بهرپرسهلهبهرامبهر هاووڵاتی. هاووڵاتی ههموو لایهك دهگرێتهوه، بهشدارانی حكومهت و ئۆپۆزیسیۆن و بێلایهنهكانیش دهگرێتهوه‌. حكومهت ناتوانێت بێباك و نابهرپرس بێت بهرامبهر بهم شتانهی كهڕوودهدهن. لهبهر ئهوهی حكومهت هاوكات لهگهڵ زیاتربوونی مهترسی ڤایرۆسهكه، ڕێكاری دیكهی گرتهبهر. خۆتان دهزانن، زۆر لهو پزیشك و كارمهندانهی تهنانهت لهوهزارهتی ناوخۆ، كهیارمهتیدهریان بوو، ههوڵیان دا بۆ یارمهتیدانی وهزارهتی تهندرووستی و ئهو رێنماییانهی كهدهریانكرد، تهنیا لهپێناو پاراستنی ژیانی خهڵك بووهو ژیانی خۆیان خستووهتهمهترسییهوهلهپێناو ژیانی خهڵكدا. ئێستاش ئهگهر بهرێژهیی سهیری بكهین، رهوشی ههرێم بهراورد لهگهڵ ئهو وڵاتانهی بهسهختی تووشی پهتاكهبوون، بهو ئاستهقورس نییه، بهڵام خوانهخواستهئهگهر رێنماییهكان جێبهجێ نهكرێت، رهنگهئهم وهرزهخراپتر بێت. یهكێك لههۆكارهكانی ئهوهیه، كهژێرخانی تهندرووستی ههرێمی كوردستان، بۆ پهتایهكی وا ئامادهنهبووه‌. تهنانهت هیچ یهك لهوڵاتانی ناوچهكهو وڵاتانی پێشكهوتووش ئهو ئامادهییهنهبووه‌. باشترین رێگهئهوهیهتاك خۆی بپارێزت. ئهمهش بهخۆپاراستن و بهستنی دهمامك و لهدهستكردنی دهستهوانهو خۆ بهدوورگرتن لهتێكهڵی. ئێمهش، خۆم و ههموو كابینهكهش لهسهرهتاوهتا ئێستا ههمیشهداكۆكیمان لهوهكردووهتهوه، خۆپارێزی بكرێت و پابهندی رێنماییهكان بن و ئهو ڕێنماییانهی لهوهزارهتی تهندرووستی دهردهچن، جارێكی دیكهلێرهوهداوا لههاووڵاتیان دهكهم خۆیان بپارێزن و پابهندی ئهو رێنماییانهبن. بۆ ئهوهی ههم خۆیان بپارێزن و ههمیش یارمهتیدهری ئهو خزمهتكارانهبن، كهلهكهرتی تهندروستی شهو و رۆژ خزمهت پێشكهش دهكهن. پێموایهئهگهر هاوكارییهكی ههمهلایهن ههبێت، دهتوانین وردهوردهزاڵبین بهسهر ئهم نهخۆشیهو ئینشهڵڵا زوو دهرمانێك بدۆزرێتهوهو ئومێد دهكهین وهرزهكه، كاریگهری ئهرێنی لهسهر كهرتهكانی دیكهش ههبێت، ئهگهر ئهم پهتایهلهكۆڵمان بێتهوه‌. بهههر حاڵ، داوادهكهم رێنماییهكان جێبهجێ بكرێن. ئهوهی لهسهر حكومهت بووهكردوویهتی. ئهوهی ئێستا ماوهبهجددی بهرپرسیارێتی تاكیی هاووڵاتیانه، كهپێویستهخۆیان بهبهرپرس بزانن بهرامبهر بهپاراستنی ژیانی خۆیان و كهسوكار و هاووڵاتییان بهگشتی.

 

ههوڕاز گوڵپی( رووداو): 

وهك جهنابیشت باستكرد، بههۆی بڵاوبوونهوهی پهتای كۆرۆنا نرخی نهوت دابهزی، دۆخی ئابووری تێكچوو، لهگهڵ ئهوهدۆخێكی سیاسی ئاڵۆز بهدوایدا هات، وهك سهرۆك وهزیرانی كوردستان چۆن دهڕوانیتهههڵوێستی لایهنهسیاسییهكانی بهشدار لهحكومهت، بهتایبهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان؟

مهسرور بارزانی: ئێمهحكومهتێكی ئیئتیلافیمان پێكهێنانهوه‌. زۆر بهڕاشكاوی پێتان بڵێم، ئهو برادهرانهی بهشدارن لهحكومهت تیمێكی زۆر گونجاو و ڕێكن و لهیهك نزیكین و بڕیارهكانمان بهتهوافق دهدرێت. ئێمهلهوانهیهكابینهیهك بین، زۆرترین كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیرانمان كردبێت. ههفتانهكۆبوونهوهدهكهین. ههموو بابهتهكان لهكۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران باس دهكرێن. نزیكبوونهوهی باش و تێگهیشتنی باشمان ههیه‌. ئهدای وهزیرهكانیش بهبێ جیاوازی لهههر لایهنێكی سیاسی بن، ئهدای زۆر باش و پهسند بووه‌. خۆم زۆر لێیان رازیم. لهوانهیهرهوشهكهههندێكجار تهحهكوم بهوهدهكات، کە چهند سهركهوتووبین لهپڕۆژهكان. ئهوانهی لهكابینهكهدا بهشدارن من پێموایهزۆر سهركهوتوون، باشن و مونسهجیمین و تێگهیشتنی باشمان ههیه‌. هیوادارم حزبهكانیشیان زۆرتر پاڵپشتی نوێنهرهكانیان بن لهحكومهت.

كهیفی شەمزینی ( كوردستان تیڤی):

ههرێمی كوردستان بێگومان هاوشێوهی زۆر لهوڵاتان گیرۆدهی زۆر كێشهو قهیرانه، وهك جهنابیشت ئاماژهت پێكرد، زۆرێك لهو قهیرانانهلهدهرهوهی ویستی حكومهتی ههرێمی كوردستانن، دهبینین لهسهر ئهرزی واقیع، دهستهبژێرێك لهناوخۆی ههرێمی كوردستان دهیانهوێت ئهم دهرفهتهبهجۆرێكی دیكهبقۆزنهوه، بهو مانایهی ئهجێندای سیاسی، حزبی و تاكهكهسی تێكهڵ بهداوا و خواستی خهڵكی ههرێمی كوردستان بكهن، لهماوهی رابردوو لهههندێك شوێن، بهشێك لهدامهزراوهحزبی و حكومییهكان كهوتنهبهر پهلاماری بهشێك لهخهڵك، یاخود پهلاماری موڵك و ماڵی گشتی درا، پێموایهبهر لهههر كهسێك هاووڵاتی ئاسایی لهم دۆخهزیانمهند دهبێت. تێڕوانینی جهنابت ههم وهك سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ ئهم كارانهچییهو دیسان حكومهتی ههرێمی كوردستان چۆن مامهڵهلهگهڵ واقیعێكی لهم جۆرهدهكات؟

مهسرور بارزانی: لهكاتی قهیران گلهیی و گازاندهزۆر دهبێت. لهكاتی سهركهوتن شهریك زۆر دهبێت. ئهم قهیرانانهی دروست بوون، دهستكردی ههرێم نین، ئێمهكۆرۆنامان دروست نهكردووه‌. ئێمههۆكاری دابهزینی نرخی نهوت نهبووین لهبازاڕی جیهانی. بهڵام كاریگهری ئهم قهیرانانهئێمهشی گرتووهتهوه‌. كاریگهری ههبووهلهسهر ئێمهومانان. بهداخهوهلهجیاتی ئهوهی یارمهتی حكومهت بدرێت بۆ زاڵبوون بهسهر ئهم قهیرانانه، ههندێك لایهن ههوڵیانداوهسوود لهكات و گلهیی خهڵك وهربگرن بۆ دژایهتیكردنی حكومهت بهشێوهیهكی ناڕهوا. خۆم هیچ كێشهم لهگهڵ ئهوهنییه، خهڵك مافی خۆیهتی خۆپیشاندانێكی ئارام و شارستانیانهبكات. داوای مافی خۆی بكات. بهڵام خۆپیشاندان لهگهڵ وێرانكاری و سووتاندن دوو شتی جیاوازن. ئهوهشمان لهیاد نهچێت، پێناسهكردنی ئازادی و رادهربڕین، دهبێت بۆمان روون بێت، تۆ تا ئهو كاتهئازادی كهپێشێلی ئازادی كهسێكی دیكهنهكهیت. بهڵام تهعەدا كردن لهمافی كهسێكی دیكهناكرێت بهئازادی و ڕادهبڕین ناوببرێت. ئهمهپێموایهلهزۆر ڕووهوهبهههڵهتێگهیشتنی بۆ كرابێت. ئهو بهڕێزانهی خۆپیشاندان دهكهن، داوای مافی خۆیان دهكهن، مافی خۆیانه، بهڵام لهسهر چ بنهمایهك، ئهگهر خهڵك خۆی داوای مافی خۆی دهكات شتێكه، ئهگهر بهشێوهیهكی ئاراستهكراو، لهلایهن لایهنێكی سیاسییهوهبۆ قوڵكردنهوهی قهیرانهكان و بۆ لێدان لهحكومهت شتێكی تره‌. داوا لههاووڵاتیان دهكهم، ئهم دوو شتهلهیهك جیابكهنهوه‌. حكومهت تاوانی چی بووهلهدروستكردنی ئهم قهیرانانهتا تاوانبار بكرێت. بۆ نموونهزۆر جار باس لهدواخستنی مووچهو بودجهدهكرێت.. ئایا حكومهت بودجهی ههبووهو نهیداوه، یانیش حكومهتی فیدراڵی لهعێراق بودجهكهی نهناردووه، كهحكومهت نهیتوانیوهوهك پێویست مووچهكان بدات. ئهمهش بابهتێكههیوادارم بتوانین قسهی زیاتری لهسهر بكهین. لهم روانگهوهوێرانكردن و سووتاندنی فهرمانگهكانی حكومهت و موڵكی گشتی بهجددی تاوانه‌. ئهمهدهربڕینی بیروڕا نییه‌. بینیمان لهكهلار و ههڵهبجهو زاخۆ چی روویدا. لهههندێك شوێن چهك بهكارهێنراوهو تهقهكراوه‌. خۆپیشاندهری ئاسایی چۆن چهك بهكاردههێنێت؟ چۆن پهلاماری فهرمانگهیهكی حكومی و حزبی دهدات؟ تهنانهت پهلاماردانی بارهگای حزبی، بههیچ شێوهیهك رێگهپێدراو نییه‌ . ئەو حزبە جهماوهری ههیهو دهنگی پێداوهو دهستكهوتی ههبووهو سهركهوتنی بهدهستهێناوه‌. كهواتهحزبهكانیش نوێنهرایهتی بهشێك لههاووڵاتییان دهكهن. یهكێك بیهوێت تهعدا لهفهرمانگهیهكی حكومی و حزبی بكات، ئهمهتهعەدایهلهمافی هاووڵاتیان. ئهم جۆرهرهفتارانهقابیلی قبوڵ نیین، من لهگهڵ پارێزگار و بهڕێوبهرهئیدارییهكان قسهم كردووه‌. ئهوانهی خۆپیشاندانی ئاسایین، ئێمهبۆچوونیان بهڕێزهوهوهردهگرین، ئهوانهی كاری نایاسایی و تێكدهرانهدهكهن، دهبێت رێكاری یاساییان بهرامبهر بگیرێتهبهر. چونكهئهمانهتهعەدایان لهمافی ههموو هاووڵاتیان كردووه‌. بۆ نموونهئهو رۆژهلهههڵهبجه، چهند دۆكیۆمێنتی سهردهمی كیمیاباران لهوێ ههڵگیرابوون و لهكاتی ئهو ههموو قهیرانهلهناونهچووبوون، کەچی بهم جۆرهو بهشهوێك ههموو سوتێنران. ئهمهكهی ئازادییه؟ ئهم ڕهفتارانهنامۆن بهكولتووری كوردستان. پێموایهدهبێت ئێمهبگهڕێینهوهبۆ بنهماكانی ڕهسهنی كوردهواری، كهخۆمان تهنانهت بۆچوونی جیاوازیشمان ههبێت و لهگهڵ یهك كۆكیش نهبین، دهبێت رێگهی درووست بگرینهبهر و رێگهی شارستانی بۆ دهربڕینی بۆچوون و ههڵوێستهكانمان بگرینهبهر. بهداخهوهیاریكردن بهژیانی منداڵ و گهنج، ببرێتهسهر جادهبۆ ئهوهی پهلاماری فهرمانگهحكومییهكان بدات، ئێوهخۆتان بیر بكهنهوه، ئهو منداڵهسبهی گهورهبێت دهبێت چۆن بیر بكاتهوهو خۆشهویستی ئهو منداڵهبۆ وڵات لهكوێ دهبێت، بۆ ئهوهی دژایهتی حكومهتێك و سیستهمێك بكهن، ئێوهبێن ههموو وڵات لهپێش چاوی هاووڵاتی ناشیرین بكهن، یان فێری ئهدایهكی بكهن، كهخۆی خۆش نهوێت، پێم وایهگهورهترین تاوانهدهرههق بهخهڵكی كوردستان دهكرێت.

چۆڵی ئهسعهد:

بهڕێزتان باسی داهاتتان كرد، ڕهخنهیهكی زۆر لهحكومهت دهگیرێت، كهسهرچاوهكانی داهات شهفاف نیین، ڕهخنهیهكیش دهگیرێت، كهههندێك لهسهرچاوهكانی داهات لهژێر ركێفی حكومهت نین، وهڵامی ئێوهبۆ ئهو رهخنانهچیه؟

مهسرور بارزانی: سهرچاوهكانی داهات لهههرێمی كوردستان سێ جۆرن. یهكێكیان سهرچاوهی نهوتییه‌. یهكێكیان داهاتی ناوخۆییه‌. یهكێكیشیان ئهو بڕهبودجهیه، كهحكومهتی عێراق دهینێرێت. ئهوهی عێراق دهینێرێت زانراوهچهنده، لهبهر ئهوهپێویست ناكات بوترێت شهفافهیان نا. سهبارهت بهداهاتی نهوتیش، كۆمپانیای دیلۆت ههیهو گرێبهستمان لهگهڵی نوێكردووهتهوهو ئهوان دهزانن، چهند نهوت دهفرۆشرێت و بهچهند دهفرۆشرێت، داهاتی چهندهو داهاتهكهچی لێ دێت. بهشێك لهو داهاته، ئهو كۆمپانیایانهی نهوت دهردههێنن، تێچوویان ههیهبهشێك لهداهات بۆ تێچووی دهرهێنانی نهوتهو باقییهكهی دهگهڕێتهوهبۆ وهزارهتی دارایی. پێشتر پرۆسهیهك ههبووه‌. ئێمهداكۆكیمان كردووهو سیستمێكی بانكی نێودهوڵهتییمان درووستكردووه‌. بۆ ئهوهی ههموو داهاتی نهوت بێتهوهبانكی نێودهوڵهتی حكومهتی ههرێم. ئێمهبۆ یهكهمجار توانیومانهبانكێكی نێودهوڵهتی بۆ حكومهتی ههرێم دروست بكهین. ئهو بانكهههرچی داهات و خهرجی ههیهچ بۆ كۆمپانیاكان دهڕوات، یان لهفرۆشتنی نهوتهوهدهگهڕێتهوهدێتهئهو بانكهو راستهوخۆ دێتهوهوهزارهتی دارایی. واتهشهفافییهت ههیه‌. لهوهی داهاتی نهوت چۆنهو كۆمپانیای دیلۆتیش ههیه، دهزانرێت چی لهداهاتهكهدهكرێت. بهداخهوهههندێك كهس ههڵهتێگهیشتنیان ههیهو پێیانوایهنهوتی ههرێم بهنرخی برێنت دهفرۆشرێت، وانییه‌. نهوتی ههرێمی كوردستان كهمترهلهو نرخه‌. چونكهجۆری نهوتهكهجیاوازهو تێچووی گواستنهوهی لهسهره‌. نهوتهكهبهو نرخهنییهكهپێشبینی دهكرێت. لهدیلۆت ههر سێ مانگ جارێك زانیارییهكان بڵاودهكرێنهوه‌. پێموایهزۆر جار مهسهلهی ڕهخنهگرتن لهسهر بنهمای زانستی و زانیاری پێویست نهبێت، بهخهیاڵ و پێشبینی ههر كهس شتێك دهڵێت و بهئهگهر شت ناكرێت و دهبێت واقیعی بێت و بزانرێت فیعلهن ئهو شتهی دهوترێت راستهیان نا، زۆر جار ئهوهی وتراوهراست نهبووه‌. ئهگهر سهیری واقیعهكهبكهیت ههمووی دیارهو سهرجهم كابینهش ئاگادارهرهوشهكهچۆنه‌. ئهگهر بمانهوێت بهرههمی نهوت زیاد بكهین، ئهوهش ڕهنگهقسهی لهسهر بكرێت، ئهگهر پێویست بوو باسی دهكهین. بهڵام سهبارهت بهداهاتهكهی ئێستا كهههیه، ههمووی روون و ئاشكرایهو ههمووی دێتهوهبۆ ئهم بانكهنێودهوڵهتییهو دهگوازرێتهوهبۆ وهزارهتی ناوخۆ.

داهاتی ناوخۆ، لهسهرهتای كابینهوهههوڵمانداوهئهو داهاتهی لهناوخۆ ههیهزیادی بكهین. بهچی؟ بهوهی پشتیوانی كهرتی تایبهت بكهین. خهرجی حكومهت كهمبكهینهوه‌. ئاسانكاری بۆ داهاتی زیاتر بكهین، كار بۆ ههمهجۆركردنی سهرچاوهكانی داهات بكهین. تهنیا پشت بهلایهنێك نهبهستین. پهرهبهكشتوكاڵ وپیشهسازی بدهین، ئاسانكاری زیاتر بۆ وهبهرهێنهرانی ناوخۆ و بیانی بكهین، كهدێتهههرێمی كوردستان و وهبهرهێنانێكی زیاتر لهههرێمی كوردستان بكرێت و ببێتهسهرچاوهی داهات. لهم كابینهیهزیاتر لهههموو كاتێك گرنگیمان بهدیجیتاڵكردن و تۆماركردن و كۆكردنهوهی داتا و شهفافیهت كردووهو ههمووشی دیارهو ههندێكی كهوتووهتهكارهوهو ههندێكی لهماوهیهكی كورتدا ئینشهڵڵا بهكار دهكهوێت. ئهم قهیرانانهبهداخهوهتۆزێك دهستیان بهستووین و نهیانهێشت بهپهلهئهو شتانهبكهین. بهڵام داهاتهكان دیارن و باسی باجم كرد، كهدوو ئهوهندهزیادیكرد، چونكهلێخۆشبوونی باج بۆ هیچ كۆمپانیایهك نهما. لههیچ شوێنێك لێخۆشبوونی باج نهماوه‌. ههموو پابهندن بهپێدانی باج. بهشێوهیهكی رێژهیی دیار دهكرێت. كۆمپانیایهك داهاتی زیاتر بێت بهرێژهیی باج زیاتر دهدات. لهو شوێنانهی پێویست بووهداهات زیاتر بكرێت و كۆبكرێتهوه‌. زانراوه، تهنانهت لهسهرهتای دهستپێكی كابینهدا داهاتی ناوخۆی كابینهله‌ 120 ملیۆن دۆلار بۆ 250 ملیۆن دۆلار زیادیكرد. بهتهما بووین بۆ كۆتایی ساڵ بۆ 300 و زیاتریش زیاد بكات. بهڵام بهداخهوهبهشێوهیهكی گشتی رهوشی ئابووری ههرێم تووشی ئهو قهیرانانهبوو، داهاتهكان ههموو كهمبوونهوهو دابهزین. مهسهلهئهوهنییه، ئێمهنهمانتوانیبێت، یان شتهكان شهفاف و دیار نهبن، ههمووی زۆر زۆر بهراشكاوی و شهفافی ههن. ههر كهسێكیش بیهوێت رێگهههیهدهتوانن بێن بزانن چۆن شهفافه، بهڵام یهكێك بۆ خۆی بیهوێت بهجۆرێكی دیكهقسهبكات، ئهمهشتێكی دیكهیه‌. ناكرێت بڕیار لهسهر قسهی بێ بنهما بدرێت. ئهوهی من دهیڵێم لهسهر بنهمای راستیی و ژمارهو داتایه‌.

چۆڵی ئهسعهد: هیچ سهرچاوهیهكی داهات ههیهلهژێر كۆنترۆڵی حكومهت نهبێت؟

مهسرور بارزانی: هاووڵاتییهك ئهگهر بزنسێكی ههیهو بۆ خۆی داهاتێكی ههیه، ئهوهی دهتوانێت بیدات تهنیا باجه‌. داهاتهكههی خۆیهتی. بهڵام ئهگهر مهبهست خاڵهسنوورییهكانه، ئێمهزۆر ههوڵمانداوهبۆ ئهوهی ئهو خاڵانهكۆنترۆڵ بكرێن. ئهو خاڵانهبهیهكچاو سهیر ناكرێن. خاڵی سنووری فڕۆكهخانهكان و وڵاتانی دراوسێ ههیه‌. ههندێك شوێن لهههندێك شوێن باشتره‌. نامهوێت بچمهوردهكارییهوه‌. لهههندێك شوێن، لهوانهیهكۆنترۆڵی باشتر كرابێت، ڕێكارهكان زووتر دهستیان پێكردبێت. پابهندی فهرمانبهران باشتر بووبێت، بهڵام لهههندێك شوێن وهك پێویست نهبووه‌. گلهیی ئهوهدهكرا رهنگهقاچاغچێتی بكرێت، ئێمهلهگهڵ ئیدارهی پارێزگاكان قسهمان كردووه، ئهوان پابهندی خۆیان دووپاتكردووهتهوه، كهبهزووترین كات رێگری بكهن لهسهر ئهوهی بهقاچاغ شت دههێنرێت و دهبرێت، یان كۆنترۆڵێكی باش لهسهر خاڵهسنوورییهكان نییه‌. ئێمهش زۆر پابهندین بهوهی بتوانین بهههموو شێوهیهك كۆنترۆڵی ئهو شتانهبكهین. بۆ زانیاری جهنابت، تهنانهت تۆماركردن، هاوردهكردن و باج وهرگرتنی كهرستههێنراوهكان لهسنوورهكان ئێستا بهشێوهیهكی دیجیتاڵی بهستراوهتهوهو ئهمهههنگاوێكی باشهو شتی باش كراوهو ناڵێم سهدا سهد بنبڕ بووه، بهڵام ئێمهنیازی ئهوهمان ههیهبتوانین بهشێوهیهكی گشتی ههم خاڵهسنوورییهكان بهشێوهیهكی رێكوپێك كۆنترۆڵ بكهین، نهك تهنیا لهمهسهلهی داهات و ئابوورییهوه، بهڵكو لهرووی كواڵێتییشهوه، چونكهزۆرجار شت هێنراوه، كهوهك پێویست نهبووهو فێڵ كراوهلههاووڵاتیان. ئێمهكوالێتی كۆنترۆڵمان لهسنوورهكان جێگیركردووهو هێشتا رهنگهلهههندێك شوێن بهتهواوی جێگیر نهبووبێت، بهڵام بهجێگیربوونی ئهم شتانههاووڵاتی دهتوانێت بهتهواوی دڵنیابێت لهو ماددانهی كههاوردهدهكرێن شتی باشن و لهرووی ئابووریشهوهپێم وایهدهتوانێت یارمهتیدهر بێت بۆ زیادكردنی داهاتی ناوخۆی ههرێم.

هاوڕێ تۆفیق :

یهكێك لهدرووشمهكانی پێكهێنانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پرسی لامهركهزی و دابهشكردنی دهسهڵاتهكان بوو، ئهم پرسهلهماوهی رابردوو لهسلێمانی و زۆرێك لهناوچهكان داوا دهكرا، لامهركهزی پهیڕهو بكرێت، ئهم پرسههیچ مهترسییهكی ههیهبۆ سهر حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهگهر واژووكردنی هاتهبهر دهست بهڕێزتان ئامادهی واژووی بكهیت و لهبارهیهوهههماههنگیتان لهگهڵ قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران چۆنه؟

مهسرور بارزانی: من پهیوهندییهكی زۆر باش و پتهوم لهگهڵ كاك قوباد ههیه‌. پێكهوهئیشی باشمان كردووهو ئینشهڵڵا بتوانین ئیشی باشتریش بكهین.

مهسهلهی لامهركهزی، ئێمهلهكابینهدا باسی لامهركهزی ئیداریمان كردووه‌. ئهمهپڕۆژهی هاوبهشی لایهنهبهشداربووهكانه‌. ئهمهپرۆسهیهكهپێویستهدیراسهی تهواوی بۆ بكرێت. دهبێت لهپهرلهمان بڕیاری لهسهر بدرێت. ئهنجوومهنی پارێزگایهك ناتوانێت بهتهنیا بڕیاری لهسهر بدات. ئهوهی جهنابت باسی دهكهیت، لهوانهیهحهز و خواستی لایهنێك، یان بهشێك بێت بۆ مهرامێكی سیاسی، ئهوهی لهبهرنامهی كاری حكومهتدایه، حكومهت پابهندی جێبهجێكردنی كارنامهی خۆیهتی. بهشێك لهكارنامهكه، پرسی شۆڕكردنهوهی دهسهڵاتهكانهبۆ ههموو پارێزگاكان و تهنیا پارێزگای سلێمانی نییه، پارێزگاكانی ههڵهبجهو سلێمانی و ههولێر و دهۆكه‌. بۆ زانیاری جهنابیشت، ئهوهی لهم كابینهیهكراوه، زۆر زیاتر بووهلهپێشتر. زۆر شت ههیهپێشتر تهنیا لهههولێر بووه، ئێستا بۆ پارێزگاكان گواستوومانهتهوه‌. زۆر لهخزمهتگوزارییهكان گهڕێندراونهتهوهبۆ پارێزگاكان. لهمهزیاتریش دهكرێت. ئێمهبههیچ شێوهیهك دژی شۆڕكردنهوهی دهسهڵات بۆ پارێزگاكان نین. مهرجی سهرهكی ئهوهیهقهوارهی ههرێمی كوردستان، وهك قهوارهیهكی یهكگرتوو و كیانێكی فیدراڵی پارێزراو بێت. خوانهخواستهدوو ئیدارهی كردن و جیاكردنهوهی بهشێك لهههرێمی كوردستان بههیچ شێوهیهك قابیلی قبوڵ نییهو وابزانم كهسیش داوای ئهمهی نهكردووهو ناشتوانێت بیكات، بهڵام لهمهسهلهی دهسهڵاتهكان بگهڕێنهوهبۆ پارێزگاكان بێگومان ئێمهلهگهڵ ئهوهین. لهسهرهتادا زۆر ههوڵماندا زاڵبین بهسهر بهشێك لهناشهفافیهت و جۆرهگهندهڵی و خراپ بهكارهێنانی ئیداره، گوتمان با ئهو شتانهههموو روون بێتهوهلهبهر چاوی كابینهكه، كهبهچ شێوهیهك شتهكان رێكدهخرێنهوه، دواتر ئێمهبههیچ شێوهیهك نامانهوێت ههموو شت بگهڕێتهوهبۆ ههولێر. ئهوهی لهكابینهكهدا ههیهو ئهوهی لهپڕۆژهكهدا ههیهباسی دهسهڵاتی ئیداری دهكات.

كوڤان عیزهت:

بههۆی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا، دابهزینی نرخی نهوت، بڕینی شایستهداراییهكان، قهیران لهههرێمی كوردستان درووست بوو، تهمهنی ئهم كابینهیه‌ 13 مانگهو زۆریش باس لهمووچهی مانگی 3 دهكرێت، كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێم لهماوهی تهمهنیدا چهند مووچهی داوه؟

 

مهسرور بارزانی: ڕاستهتهمهنی ئهم كابینهیه‌ 13 مانگه‌. لهم ماوهیه‌ 12 مووچهمان دابهش كردووه‌. خهڵكێك بیهوێت ڕاستییهكان بزانێت ئهو شتانهدهزانێت، بهڵام نهیهوێت بهجۆرێكی دیكهلێكدانهوهی بۆ بكات، ئهوهیهدهیبینین بهجۆرێكی دیكهڕای گشتی چهواشهدهكرێت. گوایهدوو مووچهو سێ مووچهدراوه‌.

لهدهستپێكی ئهم كابینهیه‌ 3 مووچهی پێشتر نهدرابوو. پاشهكهوت نهكرابوو، ئهم 3 مووچهیهبهقهرز مانهوهبۆ ئهم كابینهیه‌. كهواتهئێمهکە لهمانگی 7 دەستبەکاربووین واتهسێ مانگی پێشووتری كابینهی پێشوو بوو بهقهرز و مابوو، پێموایهدهبێت ئهمهراستبكرێتهوه‌. تووشی كێشهیهكی دیكهدهبین لهگهڵ حكومهتی فیدراڵیش، ئهمهدهبێت ڕاست بكرێتهوه‌. ئهو سێ مووچهی لهكابینهی پێشوو، بهقهرز یان بهپاشهكهوت حساب كرابوون و نهدرابوون، دهبێت بکرێن بهپاشهكهوت. ئهم حكومهتهبهرپرسهبهرامبهر بهو مووچانهی مانگانهدهیدات. ئهمهی ئهم حكومهتهنهیتوانی بیدات، ئهوهیهنهیتوانیوهدوو مووچهوهك خۆی بدات و خۆی گونجاند لهگهڵ ئهو بڕهبودجهیەی لهبهر دهست بوو، چونكهحكومهتی عێراق لهبهڵێنهكهی پاشگهز بووهوه، بهشێوهیهكی یاسایی بووایهدهبووایهحكومهتی عێراق ههموو پابهندی خۆی بۆ ناردنی مووچهی ههرێم جێبهجێكردایه، كهچی نهیكرد، بۆ زانیاری ئێوه، ئهوهی عێراق دهینارد، تهنیا %51ی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێم بووه، نهك تهواوی مووچه‌. عێراق بههیچ شێوهیهك تهواوی مووچهی نهناردووه‌. ئهو پهڕی 450 ملیار دیناریان ناردووه، دواتر لهمانگی 4 دوای مانگێك دواخستن كردیان به‌ 400 ملیار دینار و ئێستاش كردیان به‌ 320 ملیار دینار. واتهلهو ئیلتیزامهی دهبووایه‌ %51ی مووچهی مووچهخۆران دابین بكهن، نهیانكردووه‌. تهنانهت 3 مانگ ههر بهتهواوی مووچهی نهناردووه‌. واتهمووچهی مانگهكانی 5، 6، 7 یان نهناردووه‌. ئهمهی ئێستاش له‌ 450  كهمیان كردووهتهوهبۆ 320 ملیار دینار، بهڵام بهرامبهر بهمهحكومهتی ههرێمی كوردستان چیی كردووه؟ سهرهڕای نهناردنی هیچ پارهیهك له‌ 3 مانگدا، بەڵام حكومهتی ههرێم 10 مانگ مووچهی داوه‌. بهپشت بهستن بهداهات، هەرچەندە بهداخهوهنهیتوانیوهوهك پێویست ئهو بڕهمووچهیهی پێشتر دهدرا بهو جۆرهبدرێت، چونكهبودجهی لهبهر دهست نهبووه‌. حكومهتی ههرێم پێویستی به‌ 755 ملیۆن دۆلار ههبووه، بۆ دابهشكردنی مووچه، بهڵام تهنیا 600 ملیۆن دۆلاری بهدهستهوهبووه‌. ئینجا ئهم گۆڕانكارییه، كهبهسهر مووچهدا هاتووه، مهسهلهی چاكسازی نییه، كهبهداخهوهههندێكجار باس لهوهدهكرێت چاكسازی لهمووچهی فهرمانبهران كراوه، ئهمهناههقییهكهدهوترێت، چونكهچاكسازی مهبهست لێی مووچهی فهرمانبهران نییه‌. ئهمهی كراوه، چونكهبودجهكهی بهشی نهكردووه، دهبووایهبهناچاری حكومهت خۆی بگونجێنێت. زۆر جاریش وتوومانهبهخۆگونجاندن لهگهڵ بودجهی بهردهست بهم شێوهیهمووچهدهدرێت. لهوهشدا ئهوهی له‌ 300 ههزار كهمتری وهرگرتووه، بههیچ شێوهیهك دهستكاری مووچهی نهكراوه‌. بهشێوهیهكی رێژهیی كهمووچهزیاد دهبێت رهنگهلێی كهمكرابێتهوه‌. ئهمهش شتێك نییه، بهناوی چاكسازی بێت  بەڵکو ئهمهخۆگونجاندنه‌. چاكسازی شتێكی دیكهیه، پێداچوونهوهیهبهمووچهخۆری شایستە، پێشتر باس دهكرا بندیوار ههبووهو زۆر ئیشی لهسهر كراوهو بایۆمهتری كراوهو بهشێكی چارهسهر كراوه‌. بەڵام دهستكاری مووچهناكرێت بههیچ شێوهیهك لهسهر چاكسازی حساب بكرێت.

ئهوهی كهجهنابت باسی دهكهیت، دهڵێن مووچهی مانگی سێیه، دووپاتیدهكهمهوه، ئهم حكومهته‌ 12 مانگ مووچهی داوه، لهم 12 مانگهتهنیا 2 مانگ نهیتوانیوهبهتهواوی مووچهبدات، چونكهعێراق 3 مانگ مووچهی نهناردووهو 3 مانگیش هی كابینهكانی پێشووتره، كهبهداخهوهبههۆی ئهو قهیرانانهی لهو سهردهمهتووشی ههرێم بوون، مهلهسهی شهڕی داعش و نههاتنی بودجهبووهو ئهوانیش نهیانتوانیوهبیدهن. بهڵام ئێستا ئهمهدهبێت چارهسهر بكرێت، ئێمهلهگهڵ حكومهتی عێراقیش لهههوڵداین بۆ ئهوهی رێگهی چارهسهر بدۆزینهوه‌.  بۆ ئهوانهی دهڵێن ئهم حكومهتهمووچهی نهداوه، دووبارهدهڵێم ئێمه‌ 12 مانگ مووچهمان داوه‌.

ههوڕاز گوڵپی:

حكومهتی ههرێم كهی دهتوانێت مووچهلهكاتی خۆی و بێ لێبڕین دابهش بكات؟ بۆچی لهگهڵ بهغدا تهنیا لهسهر 3 مانگ رێككهوتن؟ ناكۆكی سهرهكی ئێوهلهسهر بهڕێوبردن و داهاتی دهروازهسنوورییهكانه؟

مهسرور بارزانی:  لهسهر داهات دهمێنێتهوه‌. ئهگهر حكومهتی عێراق ئیلتیزامی خۆی بهرامبهر بهدابینكردنی بڕهمووچهی كهپێشتریش بهڵێنیان داوهبهردهوام بن، حكومهت دهتوانێت وهك خۆی مووچهدابهش بكات. ئومێدهوارین بهو چاكسازییهی دهستمان پێكردووه، لهحاڵهتێكدا ئهگهر ئهم قهیرانانهی ئابووری و كۆرۆنا و دابهزینی نرخی نهوت نهمێنن و داهات بهرهو زیادبوون بڕوات، بێگومان ئێمهدهتوانین.. بێگومان شتێك دهبێت لهتوانای حكومهتدا بێت و بتوانێت بیكات. دهبێت ئهو هۆكارانهی ئێستا ههن چارهسهر بن ئینجا دەکرێت. بەڵام من ناتوانم بڵێم لهكام مانگدا.

لهگهڵ حكومهتی عێراق لهسهر خهتین بۆ ئهوهی بگهینهئهنجامێك. كێشهكان تهنیا دهروازهسنوورییهكان نین. با یهك شتتان پێ بڵێم، كێشهی ئێمهلهگهڵ عێراق تهنیا مووچهنییه‌. بهداخهوهوایانكردووهبوترێت كهحكومهتی ههرێم تهنیا كێشهی مووچهی ههیه‌. ئهی كێشهی ناوچهدابڕێندراوهكان؟ ئهی بابهتی پێشمهرگه؟ ئهی قهرهبووی ئهنفالکراوان؟ زۆر شتی دیكهههن. ئێمهچوار تهوهری سهرهكیمان ههیهلهگهڵ عێراق باسیان دهكهین، ئهوانیش: وزه، بودجه، پێشمهرگهو ناوچهدابڕێندراوهكانه‌. ههموو ئهوانهمان خستووهتهبهردهم عێراق بۆ ئهوهی رێككهوین. كهچی ههموو روویان كردووهتهئهوهی، مووچهچی دهبێت. حهز دهكهم بههاووڵاتیانی كوردستان بڵێم، كێشهی ئێمهلهگهڵ رژێمهكانی پێشوو مووچهنهبووه، بهعسیش مووچهی داوه، ئهی ئێمهشۆڕشمان بۆ چی كردووه؟ بۆ ماف، ئازادی، یهكسانی و كیان بووه‌. بۆ قوربانی ئهو پێشمهرگهو شههیدانهبووه، كهئێمهبتوانین وهڵامدهرهوهی ههموو ئهو خهبات و قوربانیدانهبین. ئێستا ههموو شتیان كۆكردووهتهوهلهمووچهو بهئهنقهستیش ئهوهدهكهن، بۆ ئهوهی ئهو شتهبنچینهییانهمان لهبیر بچێتهوه‌. ئایا ئێمهگهیشتووینهتهههموو مافهكانی خۆمان، تاكو تهنیا كێشهمان مووچهبێت.

مهسهلهی دهروازهسنوورییهكان مهسهلهی دهسهڵاتی دهستوورییه‌. ئێمهبههیچ شێوهیهك لههیچ مافێكی دهستووری ههرێمی كوردستان خۆش نابین. ئهوهی دهسهڵاتی ههرێمی كوردستانه، داكۆكی لێ دهكهین. بۆ ئهوهی پارێزهری ئهو مافهبین بهنوێنهرایهتی خهڵكی كوردستان بهرامبهر بهحكومهتی فیدراڵی. لهههمانكاتدا تێگهیشتنی ئهوهمان ههیهبگهینهئهنجامێكی گونجاو، كهلهسوودی ههرێمی كوردستان و عێراق بێت، بهڵام لهچوارچێوهی دهستوورهكهدهرنهچێت. هیوادارم وهڵامی پرسیارهكهی جهنابتم دابێتهوه‌.

ههوڕاز گوڵپی:

لهمهسهلهی رێككهوتن بۆ گهڕانهوهی پێشمهرگهبۆ ناوچهدابڕاوهكان لهچ قۆناغێكن؟

مهسرور بارزانی: لهسهر ئهمهقسهی زۆرمان كردووه‌. دوو بهشه‌. یهكێكیان چارهسهركردنی ناوچهدابڕێندراوهكان بهماددهی 140ی دهستووری كهسێ قۆناغی جیاوازهو دهبێت بكرێت. بهداخهوهله‌ 2005هوهتا ئێستا حكومهتی فیدراڵی كهمتهرخهم بووهلهجێبهجێكردنی ماددهی 140، نهك ههرێم.

ئێستا حاڵهتێكی دیكههاتووهتهپێشهوه، كهمهسهلهی دوای داعش و ههندێك گۆڕانكاری كهبهسهر ناوچهكههاتن، بابهتی ئهمنی و چۆنییهتی كۆنترۆڵكردنی ئهو سنوورانهیهلهرووبهڕووبوونهوهی داعش و تیرۆریستانهلهو ناوچهیه‌. بۆ ئهوهئێمهلهگهڵ عێراق رێككهوتنێكی دیكهكراوهبگهینهئهنجامێك لهههندێك شوێن بۆشاییهكان پڕبكرێنهوه، بۆ ئهوهی داعش و تیرۆریستان نهتوانن سوودی لێوهربگرن و بۆ ئهمهگفتوگۆ بهردهوامهلهنێوان ههردوولا و لهلایهن ئێمهشهوهوهزارهتی ناوخۆ و پێشمهرگهلهسهر هێڵن و بۆ ئهوهی لهههندێك ناوچهپێشمهرگهو سوپای عێراق بتوانن بۆشاییهكان پڕبكهنهوهبۆ یارمهتیدانی خهڵك، بهلانی كهم لهرووی ئهمنییهوه‌. بۆ چارهسهری گشتی ناوچهكه، ئێمهدهگهڕێینهوهبۆ سهر ماددهی 140ی دهستوور.

ههوڕاز گوڵپی: كازمی تێگهیشتنی چۆنهبۆ جێبهجێكردنی ماددهی 140؟

مهسرور بارزانی: باشه‌. خۆی باشه‌. بهشێكیی پرسیارهكهشت ئهوهبوو بۆ رێككهوتنهكهبۆ 3 مانگە، لهحكومهتی عێراق، بهداخهوهههموویان هاودهنگ نین لهسهر ئهوهی، كهئهم ڕێككهوتنهبهو خێراییهكراوهو پێیانوایهپێویستی بهگفتوگۆی زیاترهو ئێمهئامادهییمان پیشانداوهبۆ گفتوگۆكردن لهگهڵ حكومهتی عێراق. جهنابی سهرۆك وهزیران لهسهر بهرپرسیارێتی خۆی بۆ ئهم سێ مانگهرێككهوتنی كردووهبۆ ئهوهی بتوانین لهم سێ مانگهبگهینهرێككهوتنێكی گشتگیر و بتوانین پرسی بودجهبهگشتی چارهسهر بكهین. ئهوهی حكومهتی عێراق بۆمان دهنێرێت بهشێكی بچووكهلهمافی خهڵكی كوردستان. هیوادارم ئهو بهڕێزانهی لهبهغدا بانگهشهی پاراستنی مافی خهڵكی كوردستان دهكهن، ئهو رهخنانهی ئاراستهی حكومهتی ههرێمی دهكهن، ئاراستهی بهغدای بكهن. ئهوان هۆكاری نهناردنی مووچهبوون، لهجیاتی ئهوهی لهوێ داوا بكهن كهمووچهنهنێرن و لێرهش خهڵك هان بدهن بڵێن بۆچی مووچهتان نییه‌.

كهیفی شەمزینی:

لهم چهند ڕۆژهی رابردوودا، شاندێك لهههرێمی كوردستان لهگهڵ شاندی عێراقی سهردانی ئهمهریكایان كرد، ژمارهیهك دیداریان لهگهڵ لایهنی ئهمهریكی ههبوو، لهم دۆخهدا كاریگهری و رهنگدانهوهی ئهم سهردانهبۆ سهر رهوشی ناوخۆی ههرێمی كوردستان چۆن دهبینی، كاریگهرییهئهرێنییهكانی چین و رهنگدانهوهی لهسهر پهیوهندییهكانی ههولێر و بهغدا چۆن دهبینی، پێم وابێت ههفتهی داهاتوو لهسهر داوای كازمی شاندێك سهردانی بهغدا دهكات، پێت وایهئهمجارهبهغدا جددیتر بێت بۆ چارهسهری ئهو كێشانهی لهنێوان ههردوولا ههن؟

مهسرور بارزانی: ئهمهیهكهمجارهشاندێكی عێراقی، بهبهشداری ههرێمی كوردستان بۆ بابهتێكی ستراتیژی گفتوگۆ لهگهڵ ئهمهریكا بكات. شاندهكهی ئێمهشاندێكی فراوان بووه‌. پێكهاتووهلهههموو لایهنهبهشداربووهكانی حكومهت. چهند تهوهرێكی لهخۆگرتووه‌. لهوێ گفتوگۆی باشیان لهگهڵ لایهنی ئهمهریكی كردووه‌. لهچوارچێوهی شاندی عێراقیدا. لهوێ باسی زۆر بابهت كراوه، كهپهیوهستن بهرهوشی ناوخۆی ههرێم و پهیوهندی نێوان عێراق و ههرێمی كوردستان. پێش چوونی شاندهكهمن نامهیهكم بۆ وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا نارد و زۆر بهباشی وهرگیرا و كاریگهری ههبووهلهسهر كۆی گشتی پرۆسهكه‌. لهههمانكاتدا شاندهكهلهسهر زۆر بابهتی ئهمنی، وزهو پهیوهندی ستراتیژی نێوان عێراق و ئهمهریكا، هاوكاری نێودهوڵهتییهو باسی ئهوهكراوهپشكی ههرێمی كوردستان چۆن دهبێت و دڵنیام كاریگهری باشی دهبێت. چونكهئهگهر عێراق بتوانێت قهناعهت بهئهمهریكا و وڵاتانی بیانی بكات، كهوهبهرهێنهری بیانی زیاتر بێنهعێراق و بژێوی ژیانی خهڵك باش بێتهوه، ئهمهكاریگهری ئهرێنی لهسهر خودی ههرێمی كوردستان دهبێت. لهههندێك لایهنیشهوهههرێمی كوردستان خۆی دهتوانێت ببێت بهبهشێك لهچارهسهری زۆر لهكێشهكانی دیكهی عێراق به هاوكاری نێودهوڵهتی بهتایبهتی ئهمهریكا. با شاندهكهی ئێمهبگهڕێتهوهو لهوردهكارییهكان ئاگادار بین هیوادارم بتوانین وهڵامی باشترمان ههبێت بۆتان.

لهگهڵ حكومهتی عێراقیش ئێمهههمیشهوتوومانهئامادهین سهردانی بهغدا بكهین. شاندمان چهندین جار سهردانی بهغدای كردووه‌. ئێستاش ئامادهین، ئامادهین ههر كاتێك پێویست بێت بچین، لهوێ بهردهوامی بدهین بهگفتوگۆكان بۆ گهیشتن بهرێككهوتنێكی گونجاوتر و باشتر بۆ ههرێمی كوردستان و عێراق. جا ههفتهی داهاتوو بێت یان ههر كاتێكی دیكهبێت، ئێمهچاوهڕێی ئهوان دهكهین و ههر كات ئامادهبن، ئێمهئامادهین بچین بۆ گفتوگۆ .

 

 

ده‌قی دیمانه‌ی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.