Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:47

لە باشووری شارۆچکەی داقوق داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵ

کوردستان TV
#7
100%


لە باشووری شارۆچکەی داقوق، تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کرده‌ سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەڕ و پێکدادن روویدا، سێ پۆلیس برینداربوون.

سەرچاویەک لە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی داقوق بە کوردستان تیڤی راگەیاند: كه‌مێك پێش ئێستا لە گوندی چۆپخان، لە باشووری شارۆچکەی داقوق لە لای بازگەی شارۆچكه‌كه‌، تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەڕ و پێکدادن روویدا .

ئه‌و سەرچاوەیه‌ گوتیشی: لە ھێرشەکەی تیرۆریستانی داعش ژمارە پۆلیسی فیدراڵ برینداربوونە.

به‌پێی دواین زانیاری كوردستان تیڤی لە سەر ھێرشەکەی داعش بۆ سەر باشووری داقوق، تاکو ئێستا پۆلیسێكی فیدراڵی کوژراوە و سێ پۆلیسی دیکە برینداربوونە و ھێرشەکە کۆتایی پێ ھاتووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.