لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی چاککردنەوەی قیری ڕێگای (چوارتا - زەلان) بەردەوامە.
لە رۆژی ٢٠٢٠/٨/١٥ دەست بە کارکردن لە پڕۆژەکە کراوەو درێژییەکەی ١٥کم و بڕی 69,834,500 دیناری بۆ تەرخان کراوەو لە ماوەی ٦٠ رۆژدا تەواو دەکرێت، تائێستاش رێژەی لە ٢٠٪ پڕۆژەکە ئەنجامدراوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت.
بڕگەکانی پرۆژەکە پێکھاتوە لە؛
١- لابردنی قیرە کۆنەکان : ١١٥٩ م٢
٢-پاککردنەوەی ساقیە کۆنەکان : ١٥ کم
٣- چاککرنەوەی شانی ڕێگاکە بە تێکەڵەی T.B: ٤٣٠ م٢
٤-چاککردنەوەی ژێر قیرە کۆنەکە بە تێکەڵەی T.A: ١٨٠٠م٢
٥- قیری چینی ستابلایزەر : ١٢٣٠ م٢
٦- قیری چینی بایندەر : ١٢٠٠ م٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.