له سەردانەکەى مستهفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە لایەن بەشێک لە حزبه عێراقیهكان بهتایبهت لایەنى شیعی ناڕەزایی جیا جیای لێ کەوتۆتەوەو دەڵێن کازمى لەو سەردانەیدا بۆ ئەمریکا سازشى بۆ زۆر شت کردوە .
سهبارهت بهو پرسه وائیل حازم شرۆڤە کاری سیاسی عێراقی بە کوردستان تى ڤی راگهیاند: من وەک سیاسیەکى ئەو ووڵاتە هاوکات وەک عێراقیەکیش لەگەڵ ئەوە دانیم کە عێراق و سەروەریەکەی بە بچوکی ببینم ،دەبێت سەرۆک وەزیرانى نوێ، عێراق عێراقێک بە تێکرای پێک هاتەکانیەوە بە ڕووی جیهاندا بە ووڵاتێکی مەزن و خاوەن میللەتێکى گەوهەر نیشان بدات.
دهربارهى ئیران و کێشەکانى لەگەڵ ئەمریکا و دەست تێوەردانیان لە کارووبارى عێراقی حازم گوتى: پێویسته سەرۆک وەزیران وا بکات پەیوەندیەکانى عێراق لەگەڵ ئێران لەسەر ئاستى ووڵات بێت نەک پەیوەندی مەزهەبی و شەخصی . ناگرێت ڕێگە بدرێت کێشەى ووڵاتێکی تر بهێندرێتە ووڵاتی ئێمە.
سەبارەت بە کێشە ناوەخۆکانى عێراق و پەیوەندیەکانى هەولێر و بەغدا ئەو شرۆڤەکارە گوتى من بەش بە حاڵى خۆم هیچ کاتێک لەگەڵ ئەوە دا نیم غەدر لە کورد و خەڵکەکەى بکرێت چونکە ئەوانیش لەگەڵ ئێمە سەدان ساڵە پێکەوە لەسەر یەک خاک دەژین و ئەوان لەسەر دەمی ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکان چەوسێندراونەتەوەو راگوێزراون و ئەنفال کراون ، بۆیە لەگەڵ ئەوەم مافی خۆیان پێ بدرێت،
تاوانە ئەگەر میللەت باجی هەڵەى سیاسیەکان بدات , بۆیە دەبێت سەرۆک وەزیران لەو نێوەندەدا ڕۆڵی چارەسەر بگێرێت و ژیان بۆ خەڵکی درووست بکەن، لەبەشى کۆتایی قسەکانیدا و سەبارەت بە ڕێک کەوتنەکەى ئەو دوایەى هەولێر و بەغدا وائیل حازم گوتى پێش بینى دەکەم ئەو لێک گەیشتنە ئهنجامى زۆر باشی دەبێت و لە ڕێگەى ئێوەشەوە داوا دەکەم و دەڵێم با بەس بێت دوو بەرەکى و خەڵک چەوساندنەوە با ئیدی لێ بگەرێن خەڵکى بە ئاسودەیی بژین.
ئا.فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.