تا ئێستا عێراق له شه‌پۆڵی یه‌كه‌می كۆرنادایه‌و شه‌پۆلی دووه‌میش له‌مانگی10 ده‌ست پێده‌كات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق-یش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به پێكوته‌ی په‌تای وه‌رزی بكوترێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی ئه‌نلفه‌وه‌نزای وه‌رزی هه‌موو كه‌سێك بگرێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌و كاردانه‌وه لاوه‌كییه‌كانی بگرین.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنای نوێ( كوڤید19) له‌مانگی 10 ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان له‌عێراق بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیانه به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دووه‌میشیان زیادبوونی رێژه‌ی پشكنینه‌كانه كه رۆژانه ده‌گاته 25 هه‌زار پشكنین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.