نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 32 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی ئه‌نفالی بادیناندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى قوربانییانى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه، دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. له به‌رده‌وامیى ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێكى دیكه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى 1988 ڕ‌ژێمى به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتیى كوردستانى هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان بێ جیاوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هید كرد و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژیانى له هه‌زاران دێهاتى كوردستان سڕییه‌وه.
له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادينان كيمياباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه ڕووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و ڕاگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانى بادينان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له تاوانه‌كه ڕزگاريان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركيا و وڵاتان دى، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه ده‌بێت حكوومه‌تى فيدرالى عێراق ئه‌ركى ياساييى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسى ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بين له به‌دۆكيوومێنتكردنى تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناسانديان به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌يان له هه‌ر شوێنێكى جيهان.
ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باش‌ترين وه‌فادارييه بۆ خوێنى شه‌هيدان. هه‌ر له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكاريى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى بادينانيان كرد كه له‌و شاڵاوه‌دا ڕاگوێزرانه كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنيكان، جوامێرى و مرۆڤپه‌روه‌رييان هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 25/8/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.