له پۆستێكدا كه به‌موبایلی ئایفۆن كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵی- ئه‌مریكییه‌وه دروست ده‌كرێت،عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، داوا له‌هاووڵاتیانی ده‌كات هاور‌ده‌ی موبایله گران به‌هاكانی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كردار‌و گوفتار یه‌ك ناگرنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ فه‌ردا، خامه‌نه‌یی له‌میانه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران، ره‌خه‌نه‌ی له ئێرانییه‌كان گرتووه به‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر له كڕینی موبایله هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها خامه‌نه‌یی رایگه‌یاندووه ،كه پێویست ناكات موبایل هاورده بكرێت و داوای له حكومه‌ت كردووه رێگری له‌م كاره‌دا بكات.
شایانی باسه دوای چه‌ند كاتژمێریكی كه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی، لێدوانه‌كانی خامه‌نه‌یی كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌ی له‌تویته‌ر به‌زمانی فارسی بڵاوكرایه‌وه، لادران،به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی له‌هه‌مان هه‌ژماردا به‌زمانی رووسی بڵاوكراوه‌ته‌وه تێدا هاتووه:یه‌كێك له رێگرییه‌كانی به‌رهه‌م هێنان،بڵاوبوونه‌وه‌ی هاورده‌كردنی كاڵای جوانكارییه،له‌ساڵی رابردوودا نیو ملیۆن دۆلار له‌هاورده‌كردنی موبایله هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌مریكا خه‌رج كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.