نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێكدا سه‌ره‌خۆشى له بنەماڵە و كەسوكاری تێكۆشەری دێرین بارزان مەلا خالید ده‌كات كە بەهۆی نەخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد، ئەمە دەقهكهیهتى:
بۆ بنەماڵە و كەسوكاری تێكۆشەری دێرین بارزان مەلا خالید
بۆ كۆچی دوایيی میدیاكاری ناوداری شۆڕش و تێكۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید، سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوەی بەڕێز و هەموو دۆست و هەڤاڵانی دەكەین. له خواى مه‌زن داواكارین گيانى شاد بكات و بيخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى.
خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید، نموونه‌ى مرۆڤێكى دڵسۆزى خزمه‌تكار و په‌روه‌رده‌ى بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕه، زۆر له كۆنه‌وه باوك و بنەماڵەكەيان پشتیوانى شۆڕشەكانی كوردستان بوون، خۆيشى لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دەنگی ناسراوی ئيزگەی دەنگی كوردستانی عێراق و لە شۆڕشی گوڵانيش بە هەمان شێوە بەردەوام بوو. لە ڕاپەڕیندا دەنگێكی ديارى ورەبەخش بوو بۆ پێشمەرگە و خەڵكی ڕاپەڕیوی كوردستان، دواتریش وەك ئەندامی پەرلەمان و بریكاری وەزیری ڕۆشنبیری خزمەتی بواری ڕۆشنبیری كرد. كەسێكی تێكەڵاوی خەڵك و خۆشەویست بوو. يادى ئه‌و به خەبات و خزمه‌تى خۆى بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى هه‌ميشه به زیندوویی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 25/8/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.