Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:31

فۆرنکۆف: داعش ریزه‌کانی خۆی رێکخستۆته‌وه‌و 10 هه‌زار چه‌کدار به‌ئازادی له‌نێوان عێراق و سوریا جووڵه‌ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

داعش ریزه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه‌و 10 هه‌زار چه‌كدار به‌ئازادی له‌نێوان عێراق و سوریا جووڵه‌ ده‌كه‌ن وهێرشه‌كانیشیان له‌م ساڵدا زیادی كردووه‌.

به‌رپرسێكی نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ‌ بۆچوونه‌كان ده‌رده‌یده‌خه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار چه‌كداری داعش تا ئێستا له‌عێراق و سووریا چالاكن و هێرشه‌كانیشیان له‌م ساڵدا زیادی كردووه‌.
له‌مباریه‌وه‌  فلادیمێر فۆرنكۆف، به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه‌نةته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندووه‌ ،كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ئازادی له‌شانه‌ بچووكه‌كانیانه‌وه‌ له‌نێو ئه‌و دوو وڵاته‌دا جووڵه‌ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها  فۆرنكۆف ده‌ڵێت: رێكخراوی تیرۆریستی داعش ریزه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه‌و چالاكییه‌كانی نه‌ك ته‌نها له‌ناوچه‌ ململنێكانی وه‌ك عێراق  و سوریا،به‌ڵكو له‌هه‌ندێك لقی هه‌رێمیش، زیادیكردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.