Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:19

جموجۆڵی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاری كردنه‌وه‌ی رێگای هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق بڕیارێكی دروست بوو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین بڕیاره‌كه‌ ببێته‌ هۆی دووباره‌ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری.

نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌، هێشتا ئامارێكمان له‌به‌رده‌ست نییه‌ كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، چه‌ند گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام جموجۆڵی گه‌شتیاری ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین زیاتر بێت.

گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بڕیاره‌كه‌ ببێته‌ هۆی دووباره‌ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رچه‌نده‌ وه‌رزی هاوین زۆری نه‌ماوه‌، به‌ڵام سروشتی هه‌رێمی كوردستان وایه‌ كه‌ گه‌شتیاری چواروه‌زه‌مان هه‌یه‌ بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ دروستبوو ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین.

راشیگه‌یاند :به‌پێی زانیارییه‌ نافه‌رمییه‌كان ئێستا گه‌شتیاران زیاتر روو له‌ پارێزگای سلێمانی-ن چونكه‌ له‌وێ له‌ پێش جه‌ژنه‌وه‌ رێگاكان به‌ نافه‌رمی كراوه‌ن و هاتوچۆی گه‌شتیاری هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ جه‌ژنه‌وه‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌و پارێزگایه‌ كردووه‌، بۆ هه‌ولێر ئامارێكمان له‌به‌رده‌ست نییه‌، به‌ڵام ئاگادارین جموجۆڵ ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌ له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه‌ دڵنیاین جارێكی دیكه‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌گه‌شێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.