Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:04

ئەو کەسەی دژی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو تووشی کۆڕۆنابوو

کوردستان TV
#7
100%

حه‌سن كه‌عبی ،جێگری یه‌كه‌می  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در، دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا وه‌ستایه‌وه‌ ، بۆ ره‌وانه‌كردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

دواتریش هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی حه‌سه‌ن كه‌عبی دایه‌وه‌ گوتی: ده‌ستوور چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات، ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ - ش زۆر كه‌متره‌ له‌وه‌ی به‌غدا كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ینێرێ.

دوێنیش حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ، تووشبوونی خۆی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندو گوتی: به‌ر له‌ دوو رۆژ هه‌ستم به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروستی نامۆ كردووه‌، بۆیه‌ راسته‌وخۆ پشكنینی پزیشكیم ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

هه‌روه‌ها كه‌عبی نووسیویه‌تی: تا راده‌یه‌ك دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانێت وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی ده‌پرسن.

1122

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.