Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:24

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌به‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ی كاره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، وه‌ بۆ ئاسانكاری بۆهاولاتیان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌شاره‌كانی تری هه‌رێم یان له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقه‌وه‌ دێن بۆ تۆماركردن یان تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یان ساڵیانه‌كانیان بڕیارماندا به ‌هه‌ڵگرتنی وه‌رگرتنی سره‌ به‌ ئۆنلاین.

ڕا‌شیگه‌یاند: هاووڵاتیان له ‌ئه‌مڕۆوه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی سره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ماوه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی بكه‌ن بۆڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.

هاتووچۆی هه‌ولێر (2020/8/25)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.