Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:26

فراکسیۆنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ کەسوکار و هەڤاڵانی بارزان مەلا خالید ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌له‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و دۆست و هاوڕێیانی بارزان مه‌لا خالید ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:


بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بارزان مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانمان بیست.
هەڤاڵ بارزان وەک پێشمەرگەیەکی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول رۆڵێکی گرنگی لە راگەیاندن و گەیاندنی سەرکەوتنەکانی شۆڕشدا بینیوە و چەند ساڵێکیش وەک پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان، درێژەی بە خەبات و خزمەتکردنی رێبازی بارزانی و گەلی کوردستان، دا.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبووریی هەموو لایەکمان بدات.
انا للە و انا الیە راجعون


فراکسیۆنی پارتیلە پەرلەمانی کوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.