مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستهی بنەماڵەی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراو بارزان مەلا خالید كرد.
دهقی پرسهنامهكه
کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک بارزان مەلا خالید زۆر خەمباری کردم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم . کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو. لە کاتی ڕاپەڕینی 1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری رۆشنبیریی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و یادی هەمیشە زیندوو بێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/8/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.