جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بارزانی مه‌لا خالید ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشهرو پێشمه‌رگه‌و كه‌سایه‌تیی دیارى كوردستان له‌خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و رۆشنبیریى گه‌له‌كه‌مان بارزانى مه‌لا خالید، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی زۆرى خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین. بارزانی مه‌لا خالید ناوێكی دیار‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزى خه‌بات و تێكۆشانه بۆ رزگاریی كوردستان له‌قۆناغه جیاجیاكان و ئه‌رك و لێپرسراوییهتییه جیاجیاكاندا. كۆچی دوایی كاكه بارزانی مه‌لا خالید، بۆ هه‌موومان جێگه‌ی خه‌مبارى و بۆ هه‌میشه ده‌نگه زوڵاڵ و پڕ لهحهماسهته كوردایه‌تییه‌كه‌ی و یادو یادگارییه‌كانی خه‌باتی له‌دڵ و ده‌روونی هه‌موومان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.