مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له یادی كاره‌ساتی ئه‌نفالی بادیناندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئەم یادە خهمناكانە پێویستە هەمیشە هاندەری زیاترمان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
32 ساڵ له مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عسی عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، دوا قۆناغی ئەنفالی لە بادینان ئەنجامدا و لەم شاڵاوەدا ، هەزاران کەسی شەهید و بێسه‌روشوێن کرد و سه‌دان گوندیشی خاپوور كرد. بۆ گه‌لى كوردستان ئه‌نفال، ته‌نها رووداو و ژماره نییه، به‌ڵكو جینۆسایدکردن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێك بووه به مێژوو و جوگرافیا و شوێنه‌وار و ژینگه‌كه‌یه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كانی تا ده‌یان ساڵی دیكه‌ش ده‌مێننه‌وه. ئەم یادە خهمناكانە پێویستە هەمیشە هاندەری زیاترمان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان و یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون. یه‌كێك له مافه یاسایى و دهستووریەکانیشمان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه به پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق. له كۆتاییدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازى كوردستان داده‌نه‌وێنم.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/8/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.