چۆن سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی تووشبووی كۆڕۆنا ده‌كه‌یت له ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی زیان به كه‌سانی دیكه‌ی خێزانه‌كه بگات؟
به‌گوێره‌ی ناوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌نێوان دوو رۆژ بۆ 14 رۆژ له كاتی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا تووشبووه‌كه پێویستی به سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكیی نییه و ده‌توانێت خۆی له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین بكات له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپاراستن.
كه‌ره‌نتینكردنی تووشبووه‌كه:
پێویسته كه‌سی تووشبوو به ته‌نیا له ژوورێكدا كه‌ره‌نتین بكرێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كان وه‌ك قاپ و كوپ و كه‌وچه‌ك و خاولی، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵ نه‌كردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی كه‌سانی دیكه.
به‌كارهێنانی ئاوده‌ست:
ئه‌گه‌ر بكرێت ئاوده‌ستێكی تایبه‌ت به كه‌سی تووشبوو دابین بكرێت و، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كارهات له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌ی ماڵه‌كه‌وه ئه‌وه ده‌بێت به‌درێژایی رۆژ به خاوێنی رابگیرێت و هه‌میشه هه‌واگۆڕینی بۆ بكرێت.
هه‌واگۆڕینی باش:
ده‌بێت په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌وه كراوه بێت به‌مه‌به‌ستی نوێبوونه‌وه‌ی هه‌وا، چونكه ئه‌و گه‌ردیلانه كاتێك له كاتی هه‌ناسه‌دان یان پژمین یان كۆكه دێنه ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌وادا ده‌مێننه‌وه، بۆیه پاراستنی هه‌واگۆڕینی باش مه‌ترسی تووشبوون به‌م گه‌ردیلانه كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كه:
به‌ركه‌وتن یان تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كه له كاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی تووشبووه‌كه پێویسته رووخسارت به‌باشی داپۆشی له‌گه‌ڵ ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی قۆڵ درێژ و پاشان داكه‌ندنی ئه‌و جلوبه‌رگانه و شووشتنیان له پله‌ی گه‌رمی نێوان 60 بۆ 90 پله‌ی گه‌رمی، له كاتی چوونه ژووه‌ره بۆ ژووری تووشبووه‌كه پێویسته ئه‌و پێڵاوه یان نه‌عله‌كه‌ی پێت داكه‌نی و بیگۆڕی به دانه‌یه‌كی دیكه له ژووره‌وه و له كاتی جێهێشتنی ژووره‌كه دیسان ئه‌وه‌ی تر به‌كاربهێنی، واباشتره لاستیك یان كیسی پلاستیكی به‌كارهێنی له كاتی چوونه ژووه‌ره دواتر ده‌ستبه‌جێ فڕێی بده‌یت، پێویسته ده‌ست له رووخسارت نه‌ده‌یت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 چركه ده‌ستت بشۆیت به ئاو و سابوون یان ئه‌و جۆره خاوێنه‌كه‌رانه كه رێژه‌ی 60% ئه‌لكهول له‌خۆ ده‌گرێت.
بایه‌خدان به خاوێنی:
ڤایرۆسه‌كه له‌توانایدایه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌سه‌ر رووه‌كان بمێنێته‌وه له‌نێوانیاندا جلوبه‌رگ، بۆیه ده‌بێت هه‌موو رووه‌كان به جوانی خاوێن بكرێنه‌وه و به‌تایبه‌تی ده‌سكی ده‌رگاكان و به‌لوعه‌ی ئاو و مێز و هه‌ڵكردن و كوژانده‌وه‌ی (سویچپلاك)ی كاره‌با، ده‌بێت ئه‌مانه زیاتر له جارێك له رۆژێكدا خاوێن بكرێنه‌وه، له كاتی شووشتنی جلوبه‌رگی كه‌سی تووشبوو ده‌بێت ده‌ستكێش و ماسك به‌كاربهێنی و له كاتی هه‌ڵگرتنی جلوبه‌رگه‌كه دووری بخه‌یته‌وه له‌خۆت و دواتر فڕێدانی ئه‌و ده‌ستكێشانه.
سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی بۆ تووشبووه‌كه:
پێویسته به‌درێژایی رۆژ شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به تووشبووه‌كه بكرێت و پاراستنی جه‌سته‌ی له وشكی. ئه‌مه‌ش شانبه‌شان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه پزیشك دیاری ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و پله‌ی گه‌رمی.
كه‌ی په‌نا ده‌به‌یت بۆ نه‌خۆشخانه؟
پێویسته به باشی چاودێری تووشبووه‌كه بكرێت و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نیشانانه وه‌ك: سه‌ختی هه‌ناسه‌دان، ئازاری سنگ، بێهێزی و نه‌توانین له كاتی هه‌ستانه‌وه یان وه‌ستان له‌سه‌ر پێ، گۆڕینی رووخسار یان لێو بۆ ره‌نگی شین، یان زه‌حمه‌تی له گوتنه‌وه‌ی رسته‌یه‌كی كورت، ئه‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ تووشبووه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، مه‌رج نییه هه‌موو نیشانه‌كان به‌یه‌كه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ن، به‌ڵام له كاتی هه‌ریه‌ك له‌م نیشانانه ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ی.
كه‌ی كه‌ره‌نتینی ماڵه‌وه ته‌واو ده‌بێت:
1. چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو له پله‌ی گه‌رمی به‌رز بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری به‌رده‌وام بێ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رما.
2. چاكبوونه‌وه‌ی هه‌موو نیشانه‌كانی دیكه وه‌ك كۆخه و هه‌ناسه‌ته‌نگی.
3. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی 7 رۆژ به‌سه‌ر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كان.
4. به‌ده‌ستهێنانی دوو تاقیكردنه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌سه‌ر یه‌ك و ئه‌نجامه‌كانیان نێگه‌تیڤ بێت و له‌نێوانیاندا 24 كاتژمێر هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.