ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌مبوڵانس و پێداویستی پزیشكی و هه‌ندێك له ئامێره‌كانی دروستكردنی ئۆكسجین و پێداویستی تاقیگه‌یی له‌لایه‌ن كۆنسولی ئه‌مریكا، راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له رێوره‌سمێكدا، به ئاماده‌بوونی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، كۆنسولی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، رۆب ۆڵه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا سامان به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: پێشتر چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆنسولخانه‌كان كۆبووینه‌وه و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش له‌گه‌ڵ كۆنسولی ئه‌مریكا كۆبووینه‌وه و داوای پاڵپشتی و هاوكاری زیاترمان كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێستاش هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردندایه. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به فه‌رمی پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییمان پێشكه‌ش كرد و باسمان له دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و بارێكی قوڕسه، داوامان كرد كه كار بكرێت بۆ هاندانی په‌نابه‌ران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا لێره باشترین خزمه‌تگوازی بخرێته به‌رده‌م ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یوئێن بڕیاریداوه هه‌ر كه‌سێك له ستافه‌كانیان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بن ئه‌وا بگوازرێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت كه له‌ڕێگای رێوره‌سمێكدا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن واژوو ده‌كرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته.
له‌باره‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیش، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سامان به‌رزنجی گوتی: ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌مبوڵانس و ژماره‌یه‌ك له پێداویستی پزیشكی و هه‌ندێك له ئامێره‌كانی دروستكردنی ئۆكسجین و پێداویستی تاقیگه له‌لایه‌ن كۆنسولی گشتیی ئه‌مریكا، رۆب ۆڵه‌ر راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا كه به ٨٠٠ هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا، كۆنسولی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، رۆب ۆڵه‌ر له میانی پێشكه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان كه له‌نێویاندا شه‌ش ئه‌مبوڵانس هه‌بوو، گوتی: ئه‌م ئه‌مبوڵانسانه یارمه‌تی په‌نابه‌رانی سووریا و كۆمه‌ڵگا خانه‌خوێیه‌كانییان ده‌ده‌ن له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی. ئه‌مبوڵانس ده‌رخه‌ری به‌خشنده‌یی و خێرخوازی وڵاته‌كه‌ی من نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو نیشانه‌ی وڵاتی ئێوه‌شن بۆ له‌باوه‌شگرتنی لێقه‌وماوان.
گوتیشی: له‌كاتی دژواری و ناخۆشیدا هاوڕێكان له‌یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و به‌ده‌م یه‌كتره‌وه ده‌چن، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و شته ده‌زانن، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سووریا، خه‌ڵكی به‌خشنده‌یی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا ٩٩ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌یان له‌باوه‌شگرت كه روویان له عێراق كردبوو كه ده‌كاته نزیكه‌ی چاره‌كه ملیۆنێك كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.