له سه‌رتاسه‌ری جیھان، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هۆبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، ٢٣ ملیۆن و ٨١٨ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، ٨١٧ هه‌زار و ٩٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ ملیۆن و ٨١٨ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س، ١٦ ملیۆن و ٣٦٣ هه‌زار و ١٧٨ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا، شه‌ش ملیۆن و ٦٣٨ هه‌زار و ١٨٢ كه‌س له جیهاندا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ٩١٥ هه‌زار و ٦٣٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٨١ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.