ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له رێكه‌وتی ٢٠-٨-٢٠٢٠ رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان ماتۆڕسكیلێك و بارهه‌ڵگرێك له شاری هه‌ولێر - شه‌قامی مه‌خمور روویداو بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به ناوی ( مه‌هدی سه‌عدی حه‌سن سه‌عدی ) و بارهه‌ڵگره‌كه‌ش نه‌وه‌ستابوو و رایكردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و به دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیان بارهه‌ڵگره‌كه و تاوانباری راكردوو به ناوی ( ك.م.أ) بدۆزنه‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیری بكه‌ن و له سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش رێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.