له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بارزان مه‌لا خالید پێشمه‌رگه‌ی دێرین و راگه‌یاندنكاری سه‌رده‌می شۆڕش و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری بارزان مه‌لا خالید ده‌كات .
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوه.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنكاران و خەڵكی نیشتیمانپەروەری كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
25ـی ئابی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.