Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:24

سلێمانی ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ وه‌رزی بارانبارین ده‌ستپێکرد

امطار-baran
کوردستان TV
100%


‌لە شاری سلێمانی ئامادەکاری پێشوەخت دەکرێت بۆ رێگری کردن لە لافاو ھەر حاڵەت و کارەساتێکی سروشتی، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێکی تۆکمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو .

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥-٨- ٢٠٢٠ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا کۆبووەوە کە پێکھاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شاری سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەکارییانە تاوتێکران کە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیان.
قائیمامی سلێمانی رایگەیاند: پلانێکی تۆکمەیان داڕەشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی کە لە کاتی لافاو بارانی بەھێزدا ئەگەری روودانیان دەکرێت، وەک ئامادەکارییەکی پێشوەخت بۆ رێگری کردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی ھەڵمەتێکی فراوانی رێکخستووە بۆ پاککردنەوەی مەنھۆڵ و ئاوەڕۆکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەپۆلی باران بارین.

قائیمقامی سلێمانی ڕاشیگەیاند: سزای توندی ھەموو ئەو کەسانە دەدەین کەبەبیانوی ئاودانی باخەکانیان مەنھۆڵەکان دەگرن و ڕێڕەوی ئاوەڕۆکان دەگۆڕن کەدەبێتە ھۆی دروستبونی لافاو لەوگەڕەکانەو مەترسی بۆسەر ژیانی خۆیان و ھاوڵاتیان دروست دەکات.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.