Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:15

وێنه‌ ... قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌هۆی به‌سه‌رچون و نه‌بونی به‌رواره‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له‌به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ پێشانگا و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به‌خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاوه‌ هاورده‌كراوه‌ و له‌و شوێنانه‌ ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نین‌.

وتی: به‌وته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه‌ به‌كڕیاره‌كانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده‌ جوانكارییانه‌ به‌پێی ستاندار و كوالێتی ئه‌ورپا به‌رهه‌مهێنراوه بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ‌ده‌كرێن پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وده‌فره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت لێبڵی تایبه‌ت به‌پێكهاته‌، چۆنیه‌تی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێگری له‌ فرۆشتنیان ده‌كرێت.

وتیشی: به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده‌ پاككه‌ره‌وانه‌‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ به‌ڵام به‌هۆی به‌‌دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه‌ به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه‌، ‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌ و به‌یاسا رێگری لێكراوه‌، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ كه‌ پێكهاته‌ی جوانكاریی یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێدروستكراوه‌ ده‌بێت به‌مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت.

رونیكرده‌وه‌: بۆتێكنه‌چون و خراپ نه‌بونی جوانكارییه‌كانی خانمان و مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته‌ له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگاكان له‌كاتی فرۆشتنیدا پله‌ی گه‌رمی و ‌شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاوبگیرێت‌‌، تا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه‌.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌خانمان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستیه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی مادده‌كانی جوانكاری‌ و پاككه‌ره‌وه‌كانی‌ پێست و هه‌ویری ددان شتن بده‌ن تا روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان هه‌بونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن.
 

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.