لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق بڵاوی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 962 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و 3 هه‌زار و 372 تووشبووش چاكبوونه‌وه
ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 77 كه‌سی دیكه به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه
ده‌شڵێت له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه له‌عێراقدا 211 هه‌زار و 947 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 6 هه‌زار و 596 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ، 153 هه‌زار و 761 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه
راشیدهگهێنێـت له‌ئێستادا له‌ته‌واوی شاره‌كانى عێراقدا 51 هه‌زار و 590 كه‌سیش له‌نه‌خۆشخانه‌كانن و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان
وه‌رگێران و دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.