Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:13

سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 25 ى 8 ى 2020 ،   خدر كەریم سەرۆكی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دۆزرایەوە و تەندروستی باشە.

 

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند خدر کەریم، سەرۆکی پێشوی شارەوانی هەڵەبجە دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بە زیندوی دۆزرایەوە.

 

 راشیگه‌یاند  خدر کەریم لە گۆڕستانی ناوچەی باوە کۆچەک دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەندروستی باشە و گەڕاوەتەوە ناو کەسوکاری.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.