Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:15

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ی وانه‌بێژان روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پاره‌ی وانه‌بێژان خه‌رج بكات و دووپاتیشی كردۆته‌وه‌ ته‌نیا پاره‌ی پشووی به‌هاره‌ و هاوینه‌یان لێده‌بڕدرێت.
 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژان بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ خه‌رج ده‌كرێت‌، كه‌ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دانه‌مه‌زراون و ته‌نها پاره‌ی رۆژانی پشووی ساڵانه‌ی خوێندن له‌ به‌هار و هاویندا بۆیان خه‌رج ناكرێت، به‌ڵام ئه‌و رۆژانه‌ی به‌هۆی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا وه‌ك پشووی فه‌رمی هه‌ژماركراون، پاره‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌مانگى دووى ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان خوێندن له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم وه‌ستێندرا و بڕیاردرا به‌ شێوه‌ى ئۆنلاین به‌رده‌وام بێت، تائێستاش هیچ بڕیارێكى فه‌رمى سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی خوێندنى ئه‌مساڵ نه‌دراوه‌ .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.