Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:54

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ 3 که‌س ، 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ سێ‌ كه‌س، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ڕۆژی‌ 16/7/2020، كه‌سێك به‌ناوی‌ (م ، ع ، أ ) ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌قه‌زای‌ پێنجوێن كوژرا، ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و تیمی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردو به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر تۆمه‌تبار (س ، ع ، ع )ی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌ستگیركراو له‌كاتی‌ گرتنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی‌ جۆری‌ كڵاشینكۆفدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن، له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام بو، ڕۆژی‌ 24/8/2020 سێ تۆمه‌تباری‌ تر به‌ناوه‌كانی‌:
خ ، م ، ع ته‌مه‌ن 29 ساڵ
ب ، م ، ح ته‌مه‌ن 26 ساڵ
س ، ع ، ع ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ سه‌رجه‌میان دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنن، بەبڕیاری‌  دادوه‌ر ده‌ستگیركران.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراون.

پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ 2 كه‌سی‌ تر مه‌فرهز‌ه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ روو كه‌ ڕۆژی‌ 8/24/ 2020 سه‌عات 4ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ له‌سه‌ر ڕێگای‌ گه‌رمك – پێنجوێن ڕوداوێكی‌ هاتووچۆ ڕویداو ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا به‌ماتۆڕسكیلێكداو بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی‌ شۆفێری‌ ماتۆرسكیله‌كه‌و سه‌رنشینێك له‌گه‌ڵیداو دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵات، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكردوو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌ تۆمه‌تبار خۆی‌ حه‌شاردابو، بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.

پۆلیسی سلێمانى له‌كۆتایدا رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د ، ج ، ع ) ته‌مه‌ن 20ساڵ، دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێن به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌.

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.