Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:03

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: دەنگ و سەدای پڕ حەماسەتی شۆڕش و کوردایەتی بارزانى مه‌لا خالید بە زیندویی دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و دۆست و هاوڕێیانی بارزان مه‌لا خالید ده‌كات.
بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(بارزان مەلا خالید)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و راگەیاندنکاری دێرینی پارتیمان (بارزان مەلا خالید)مان بیست، كە ئەم بەیانیە بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم هەڤاڵانی دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی ئەو كۆستەتان دەزانین.

هەڤاڵ و پێشمەرگەی دێرین(بارزان مەلا خالید) تێکۆشەر و كادیرێكی ناسراو و دڵسۆزی پارتیمان بوو، لە قۆناغەكانی خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەماندا رۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و كەسایەتیەكی بەرچاو و نیشتیمانپەروەر بووە، خوالێخۆشبوو لە ساڵی ١٩٦٧ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەفین بووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ وەکو بێژەری ئێزگەی دەنگی کوردستان لە خەبات بەردەوام دەبێت و بە دەنگ و سەدای پڕ حەماسەتی شۆڕش و کوردایەتی روحی بەرەنگاری و فیداکاری لەناخی پێشمەرگە و گەنجانی نیشتماندا جۆشدەدات کە ھەردەم لە یادی رزگاریخوازاندا بە زیندویی دەمێنێتەوە. پاشان لەدوای دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەجێگەیاندنی كار و ئەركەكانی خزمەتێكی زۆری بزاڤی رۆشنبیریی و راگەیاندنی كردووە و ھەروەھا چەندین بەرپرسیاریەتی حزبی و حكومی پێ سپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەجێی گەیاندوون، بۆیە لەدەستانی ئەو تێكۆشەرە زیانێكی دیكەیە بۆ پارتیمان.
ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی هاوپیشە و ھاوسەنگەرانی و دۆست و میدیاكار و رۆشنبیران بۆ دوا كۆچی هەڤاڵی كۆچكردوومان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و ئێمە و هەموو لایەك.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٥ـی ئابی ٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.