لە راگەیانداراوێکدا راگەیاندنی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەمەبەستی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و شێوازی پێشکەش کردن لە کۆلێژی ناوبراو ئەمەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
پێشکەشکردن بۆ كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان- ز سەڵاحەدین
ئێستا ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژه‌یى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر ومێ ده‌توانن ناونوسین بكه‌ن له كۆلێژى زانسته‌ئیسلامیه‌كان زانكۆى سه‌لاحه‌ددین.
مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل:
یه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن به سیسته‌مى ڕاسته‌وخۆ:
مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان:
1- مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (30) ساڵ زیاتر بێت .
2- ده‌رچووانی ساڵانی 2017-2018- 2018-2019 مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه. به‌ڵام ده‌رچووانی 2017-2018 ده‌بێ پشتگیری بێنن له قوتابخانه‌كه‌یان كه له هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون له ساڵى ڕابردوو.
قوتابی پێشكه‌ش كار ده‌بێ زانكۆ ڵاین یاخود كریدیت به أون ڵاین پڕ بكاته‌وه، ناوی به‌شه‌كانی كۆلێژمان بنوسێت له سه‌ره‌تاى لیسته‌كه به پێچه‌وانه‌وه ناوی ناگه‌ڕێته‌وه.
3- كه‌مترین كۆنمره بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له (60) كه‌متر بێت. واته به كۆنمره‌ى 420.
4- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت به پێی پسپۆری به‌شه‌كه. وه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 40 نمره ده‌بیت.
دووه‌م: وه‌رگرتن به پێی سیسته‌می پاڕاڵێل:ـ به‌مه‌رجێك نمره له 55 كه‌متر نه‌بێت
1- مه‌رجی ته‌مه‌نی قوتابیان كه به سیسته‌می پاڕاڵێل پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له 40 ساڵ زیاتر نه بێت. واته له دایك بووى ساڵى 1980 بەرەوسەر بێت.
2- تێپه‌ر نه بوونی (5) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر دوایین بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. واته ده‌رچووانى ساڵى 2015-2016 تا ساڵى 2019-2020 مافى پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه.
3- بۆ ده‌رچووانی زانستی وێژه‌یی وئاماده‌یى ئیسلامى وپه‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كان -دبلوم- مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه بۆ كۆلێژه‌كه‌مان به سیسته‌می پاڕاڵێل. به‌مه‌رجێك نمره‌یان له 55 كه‌متر نه‌بێت وه سه‌باره‌ت به په‌یمانگا مه‌رجه نمره‌ی په‌یمانگا له 65 كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی كردنی ته‌مه‌ن و تێپه‌ر نه‌بوونی 5 ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی په‌یمانگاكه‌یان.
4- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت به پێ پسپۆری به‌شه‌كه وه پێویست ناكات تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
سێیه‌م: پێداویستیه‌كان:
1- دوو دانە كۆپی نفوس یاخود كارتى نیشتمانى.
2- دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ وپشتى سپى بێت.
3- وێنه‌یه‌كی كۆپی له فۆرمی پڕكراو، ده‌توانن له لینكى خواره‌وه دایبه‌زێنن.
4- ناسنامه‌ی قوتابی كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه په‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه.
5- فایل تعلیق له استنساخی كۆلێژ ده‌ست ده‌كه‌وێت .
تێبینى:
فۆڕم له كۆلێژ دابه‌ش ده‌كرێت وه ده‌توانن له سایتى كۆلێژ دایبه‌زێنن پڕى بكه‌نه‌وه.
بۆ زیاتر كار ئاسانی بۆ قوتابیانی پێشكه‌ش كار هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌ت به شه‌كان به شیوه‌ی مه‌لزه‌مه ده‌توانن وه‌ربگرن بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ تاقیكردنه‌وه، له استنساخی كۆلێژ ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ده‌بێت له ماوه‌ى 3 ڕۆژ فۆڕمه‌كه بگه‌ڕێنیته‌وه
بەشەکان:
به‌شی شه‌ریعه
خوێندنی ئیسلامی
به‌شی په‌روه‌رده‌وى ئایینی.
ناوونیشان:
هەولێر، شەقامی 30 مەتری، نزیک پردی سەیداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.