وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاوی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه ئەمڕۆ سێ شەممە 25/8/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا كۆبوونهوه
راشیدهگهیهنن ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان وەك پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو ئاماژه بهوهش دهكات كه ههر لهكۆبوونهوهكهدا هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت، لەپێناو بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاری لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان گفتوگۆی وردی لەسەر كرا.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە رێگەی نوسراوێكەوە داوای كرد كرێی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەمبكرێتەوە.
ناوی ئەو پڕۆژانەی داوای كەمكردنەوەی كرێی كارەبایان بۆ كراوە:
1_خانووی پلاستیكی
2_كارگەكانی ئالیك
3_سەربڕخانەكان
4_پڕۆژەكانی قارچك
5_ پڕۆژەكانی هێلكە و دەواجن
6_پڕۆژەكانی ماسی
7_پڕۆژەكانی گاوداری و شیرەمەنی
8_كارگەكانی زەیتی زەیتوون
9_كارگەكانی دۆشاوی تەماتە
10_یانەی ئەسپسواری
11_سەرجەم كارگەكانی پیشەسازی خۆراك كە بەرهەمی خۆماڵی بەكار دەهێنن.
لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی كارەبا هاوكار بوون لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان، بە جۆرێك نرخی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار.
لە كۆبوونەوەكە جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ ئاسانكاریی و پاڵپشتی لە پڕۆژە كشتوكاڵیەكان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.