Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:42

وه‌زیری کشتوکاڵ: هەوڵەکانمان بەردەوامی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا  بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژی سێ شەممە 25/8/2020، پێشوازیمكرد لە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.

راشیده‌گه‌ێنێت ، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك بوو، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت، چونكە گرتنەوەی ئاو كاریگەری زۆری كردۆتە سەر كشتوكاڵی ئەو ناوچانە و سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوە.

وه‌زی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  پەیوەندیە مێژوویەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، باسمان لەهاتنی كۆمپانیای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی و بەنداو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵی پێشكەوتوو بۆ جوتیاران و كارگەی لە قتوونان و وشكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانمان و هەڵگرتنی بۆ وەرزەكانی تری ساڵ گفتوگۆی وردی لەسەركرا، لەم چوار چێوەیە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاسانكاری پێویست بۆ كۆمپانیاكانی ناوخۆ و دەرەوە دەكات لە چوار چێوەی یاسا و رێنمایە بەركارەكان بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری بکەن

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.