لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن له‌كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان کارکردن لە پڕۆژەی چاککردنەوەی قیری ڕێگای (کۆیە-کەلکەسماق) بەردەوامە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لە رۆژی ٢٣/٩/٢٠١٩ دەست بە کارکردن لە پڕۆژەکە کراوەو درێژییەکەی ٤٥کم و بڕی ٦٫٨١٤٫٩١٥٫٠٠٠ دیناری بۆ تەرخان کراوە
ئاوه‌دان كردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تائێستاش رێژەی لە ٧٠٪ پڕۆژەکە یٔەنجامدراوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیەوە جێبەجێ دەکرێت.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت كه بڕگەکانی پرۆژەکە پێکھاتوە لە:
١- لابردنی قیرە کۆنەکان : ١٢٢٫٣١٠م٢
٢-بەردی شکاو : ١٧٨٠٠٠ م۲
٣- چاککرنەوەی شانی ڕێگاکە بە تێکەڵەی T.B: ١٩٢٠٠٠ م٢
٤- قیری چینی ستابلایزەر : ١٦٢٠٠٠ م٢
٥- قیری چینی بایندەر : ٢٨٣٠٠٠ م٢
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.