Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:13

لە 100 ساڵی رابردوودا عێراق نەیتوانیوە مامەلە لە گەڵ هاونیشتیمانیانی خۆی بکات

بۆ نەوەكانی داهاتوو پێویستە ئەو قەوارە سیاسییە پارێزراو بێت
لە 100 ساڵی رابردوودا عێراق نەیتوانیوە مامەلە لە گەڵ هاونیشتیمانیانی خۆی بكات
کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی 100 ساڵەی لكاندنی كوردستان بە عێراقەوە هەر یەك لە دكتۆر شاڵاو عەبدولخالق دكتۆرا لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان و كارۆخ خۆشناو سەرۆكی  ئەنیستیتۆتی توێژینەوەی ئەمەریكی كوردی راو سەرنجی خۆیان لە سەر ئەو پرسە خستە روو لە سەرەتا دكتۆر شاڵاو عەبدولخالق رایگەیاند كە

دوای 100 ساڵ كە كەسمان بە هاووڵاتی ئەو نیشتیمانە نازانیین یان ئەو دەوڵەتە نەیتوانیوە مامەلە لە گەڵ هاونیشتیمانیانی خۆی بكات .

پێش پەیماننامەی سیڤەر پەیماننامەی سوور هەبوو بۆ دابەشكردنی سەروەرت و سامانی دەوڵەتی عوسمانی ،

دواتر پەیمانی سایكس بیكۆ هات كە ناوچەكە دابەش بكەن ، دواتر دەتوانیین بڵێین عێراق لە سەر بنەمای بەرژەوەندیخوازانە دروست بووە ، پێكهاتەكانی زۆر نامۆیە و جوگرافیاكەشی پێك ناچن .

سەبارەت بە پەیمانامەی سیڤەر گوتی ئەو پەیماننامەیە بیركردنەوەیەك بوو بۆ دارشتنەوەی سنوورەكان . هەروەها پەیماننامەی سیڤەر هەنگاوێك بوو لە لایەن بەریتانیا و كۆمەڵەی گەلان بۆ دارشتنەوەی كۆمەڵێك دەوڵەت لە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز .

بە گشتی روونیكردەوە كە پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان دوای هەر جەنگێكی سیاسی یان سەربازی یان ئابووری وڵاتە زلهێزەكان بیر لە بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەكەنەوە

راشیگەیاند كە پەیماننامەكان زۆر گرنگن ، بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە جێبەجێ نەكراون و مافەكان بۆ كورد دەستەبەر نەكراون .

روونیشیكردەوە كە یەكێك لەو خاڵانەی كە بووە هۆی ئەوەی كورد كیانێكی سەربەخۆی نەبێت ، ئەوەیە كە دابەش كرا بە سەر چەند وڵاتێك ئەوەش وای كرد هێزی ژمارەی دانیشتوان لە دەست بدات و پەرت بێت و دابەش بێت بە سەر ئەو وڵاتانەوە .

ئاماژەی بەوەش كرد كە وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی ئەوەی لە توانایاندا هەیە دەیكەن بۆ لێك ترازان و خواردنی مافەكان ، بەڵام پێویستە لەناوەخۆ وا نەبین ، نابێت تەنها بیر لە مافە ماددییەكان بكەینەوە ، پێویستە هێزە ناوخۆییەكان لە ئاستی مەعریفی و سەركرایەتی و سیاسی نابێت خۆمان دابەش بكەین .

هاووڵاتی كوردستانی ،حوكمرانی باش و بەرژەوەندی نێودەوڵەتی پێكەوە ببەستینەوە ، بۆئەوەی ئەو گوتارەی قوربانی بكەینە گوتاری هێز بۆ بە دەستهێنانی مافە سیاسییەكان .

پێویستە رەمز دروست بكەیت لەو حاڵەتانەی كە دووچاری هاتووین لە مێژوودا .

لای خۆیەوە كارۆخ خۆشناو سەرۆكی  ئەنیستیتۆتی توێژینەوەی ئەمەریكی كوردی رایگەیاند كە ئەو سەرچاوە سروشتیانەی كوردستان لە جیاتی ببێتە نیعمەت بۆ كورد بۆتە نیقمەت ، دوای جەنگی جیهانی دووەم لە جیاتی كۆمەڵەی گەلان ، كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتوەكان دروست بوون ، ئەم سیستەمە نوێیەش تەنها مامەڵەی لە گەڵ قەوارەی سەربەخۆ كردووە كە خۆی لە 193 وڵات دەبینێتەوە . بۆیە مافی ئەو نەتەوانە نەدراوە كە مافیان خوراوە یان كیانێكی سیاسییان نیە . روونیشیكردەوە كە ئەو سەرچاوە سروشتیانە وای كردووە كە ببێتە هۆی چاوتێبڕینی وڵاتان .

سەبارەت بە پەیمانامەی سیڤەر روونیكردەوە كە گرنگی بەشداری كورد لەو پەیماننامەیە لە بەندەكانی 62 و 63 و 64 كە ماف دەداتە گەلی كورد كە بتوانێت دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەبێت ، بەڵام پەیماننامەی لۆزان ساڵی 1923 ئەو پەیمانەی هەڵوەشاندەوە .

كورد ئەوكاتیش پەرتەوازە بووە ، بۆیە زلهێزەكان كوردیان كردۆتە قوربانی ، ئەو وڵاتەش نەیتوانیوە مافە بنەرەتیەكانی كورد دابین بكات .

ئەو مافانەش كە لە باشووری كوردستان هەندێ جار دەستەبەر دەبن هۆكارەكەی هاوكیشە نێودەوڵەتیەكانە نەك عەقلی عەرەب ، چونكە عەرەب هەمیشە لە گەڵ دانی مافی كورد نەبووە .

وونیشیكردەوە كە رنەمانی ئینتیما حەقیقەتێكی تاڵە ، پێویستمان بە پرۆسەیەكی مرۆڤسازییە دواتر خۆی نەتەوە سازی و نیشتیمان سازی دروست دەبێت .

بۆیە پێویستە وەبەرهێنان لە قوربانیەكانی خۆمان بكەین بۆ ئەوەی بتوانیین وەك وڵاتانی دیكە ببین بە دەوڵەتێكی سەربەخۆ .

پێویستە كورد و دەسەڵاتی سیاسی كوردستان ، بۆ نەوەكانی داهاوو ئەو دەستكەوت و قەوارەیە پارێزراو بێت ، ئاشتی كۆمەڵایەتی تێدا بێت و زیاتر هەوڵ بدرێت گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی دابرێژرێت ئەویش دەستوورە . دەستووریش بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە .  

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.