حه‌شدی شه‌عبی له عێراق نزیكه‌ی ٢٥٠ چه‌كداری ره‌وانه‌ی هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له باكووری سووریا كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه، ٢٥٠ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له عێراقه‌وه چوونه شاری ئه‌لبوكه‌مال له سووریا و له سه‌ربازگه‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران له باكووری شاری دێرازۆر جێگیركران.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ٢٠٠ چه‌كدار له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران به ئۆتۆمبێل له‌و سهربازگانهوه به‌ڕێكه‌وتوون تاوه‌كو بچنه هێڵه‌كانی شه‌ڕی دژ به گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له پارێزگای ئیدلب باكووری سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.